جەلەولا.. داعش هێرش دەكاتە سەر سوپای عێراق و قوربانی هەیە

:: PM:10:20:10/08/2019 ‌

ئەمشەو شەموو چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری شارەدێی جەلەولای سەر بە شارۆكەی خانەقین، هێرشیان كردە سەر سوپای عێراق و كوژراو و بریندار هەیە.

خەلیل خوداداد بەرپرسی كۆمیتەی رێكخستنی جەلەولای یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، لە كۆتای شارەدێی جەلەولا و لە گەڕەكی تەجنید، چەكدارانی داعش هێرشان كردووەتەسەر رەبییەكی سوپای عێراق.

زیاتر گوتی، بەپێی زانیاری ورد باس لە بوونی سێ بریندار و كوژراوێك دەكرێت، هاوكات ناوچەی نزیك نەخۆشخانەكە لەلایەن پۆلیسی فیدراڵەوە گەمارۆ دراوە و زیاتر روونی كردەوە، هێرشەكە لە رێگەی هاوەنبارانەوە ئەنجام دراوە پاشتر دوورەتەقەوە.

لای خۆیەوە بەشیر عەبدوڵا ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی جەلەولا بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، ئەوە یەكەمجارە لەپاش 16ی ئۆكتۆبەرەوە داعش هێرشی دەكاتە ناوجەرگەی جەلەولاوە.

جەلەولا/ سەبری هۆرێنی





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل