كه‌مێك پێش ئێسته له گوندێكی سه‌ر به كومه‌ڵگای وانكێ له سنووری
شارۆكه‌ی تلكێف دوو خێزان كه كه‌سوكاری یه‌كترن بەشەڕهاتن و دوو كوژراو و بریندارێك
له‌و رووداوه هه‌یه، دوای ئه‌وەی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك
گواستراونه‌ته‌وه ئه‌وا جارێكی تر له‌ناو نەخۆشخانە هه‌ردوو خێزانه تێک
هەڵچوونەوە.
به‌خیتار عه‌بدولڵا، هاووڵاتییه‌كی شاری دهۆكه و له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری سه‌ردانی
نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆكی كردووه و بۆ "وشه" ئاشکرای دەکات، كه‌مێك
پێش ئێسته له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك شه‌ر له نێوان چه‌ند كه‌سێك روویدا،
به‌ڵام پۆلیسی دهۆك هه‌ر زوو توانی بارودۆخه‌كه کۆنتڕۆڵ بکات.
زیاتر روونی دەکاتەوە، به‌پێی زانیارییه‌كان شه‌ڕی ئه‌وان له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی
كۆن بووه، ئه‌مرۆ له‌كاتی سه‌ردانی گوڕستانی گوند به‌بۆنه‌ی جه‌ژنەوه، یه‌كتریان
بینیوه و به‌شەڕهاتوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه قوربانی له‌نێوانیان دا دروست بووە.
عه‌بدولڵا عه‌بدولڵا، به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك به
"وشه"ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته له ئه‌نجامی شه‌رێك له نێوان
دوو خێزانی یه‌ك بنه‌ماڵه، سێ بریندار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك گواستراونه‌ته‌وه.
دووپات لەوەیش دەکاتەوە، به‌داخه‌وه به‌هۆی سه‌ختی برینەکەیان دوو له‌و
بریندارانه گیانیان له‌ده‌ست دا چونكه گوڵه بەر شوێنی هه‌ستیاریان كه‌وتبوو،
بریندارەكه‌ی تریش تا راده‌یه‌ك باشه و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" رووداوه‌كه له گوندی تل عه‌ده‌س
روویداوه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراو و برینداربوون
ئاموزای یه‌كترن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری