به‌هۆی جه‌ژنه‌وه له سلێمانی نزیکەی سێ ملیۆن مریشك خراوه‌ته
بازاڕه‌وه و كوشتارگه‌ی سلێمانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له 10 هه‌زار ئاژه‌ڵ
سه‌ر بڕاوه و خراوه‌ته بازاڕه‌وه و سه‌ربڕینیش به‌رده‌وام ده‌بێت تا دوو رۆژی
داهاتوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 11ی ئاب، نازم جاف جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه
په‌له‌وه‌رییه‌كانی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له بۆنه‌كاندا
و به‌تایبه‌ت له جه‌ژندا خواستێكی زۆر له‌سه‌ر گۆشتی مریشك هەیە و هاووڵاتییان
له هه‌فته‌یه‌ك پێش جه‌ژن ده‌ست به كڕینی مریشك و گۆشت ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی گوت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له جه‌ژندا پشووه و كێڵگه‌كان مریشك
ناخه‌نه بازاڕه‌وه، دوو ڕۆژ پێش جه‌ژن نزیكه‌ی سێ ملیۆن مریشك خرایه بازاڕه‌وه
له لایه‌ن خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و ئه‌و ڕێژه‌یه ته‌واوی پێویستی هاووڵاتییانی
دابین کرد.
هاوکات شاڵاو عارف، سه‌رپه‌رشتیاری ڤێته‌رنه‌ری له كوشتارگه‌ی سلێمانی
بۆ "وشه" ئاشکرای دەکات، له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی پێش جه‌ژنی قوربان تا
دوێنێ رۆژی عه‌ره‌فه، نزیكه‌ی 10 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی بچوك و زیاتر له 500 سه‌ر
ئاژه‌ڵی گه‌وره سه‌ربڕدراون و خراونه‌ته بازاڕه‌وه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، به‌هۆی جه‌ژنه‌وه ئه‌م مانگه زیاتر له پێنج
هه‌زار ئاژه‌ڵ هاورده كراوه و ئه‌ویتری بە ئاژەڵی ناوخۆ پركراوه‌ته‌وه و به گشتی
خواست له‌سه‌ر گۆشتی سوور زۆر زیادی كردووه و له دوو رۆژی داهاتووش سه‌ربڕین به‌رده‌وام
ده‌بێت.
سه‌رپه‌رشتیاری ڤێته‌رنه‌ری له كوشتارگه‌ی سلێمانی دووپاتی دەکاتەوە،
به گشتی نزیكه‌ی 800 ته‌ن گۆشتی سور و بێ كێشه خراوه‌ته بازاڕه‌وه و له كۆی
ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی سه‌ربڕدراون نزیكه‌ی هه‌شت ته‌ن گۆشتی خراپ بوو له ناو براوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی