داوای لێپرسینەوە لە داهاتی چەند مەرزێكی سنووری سلێمانی دەكرێ‌

:: PM:05:03:11/08/2019 ‌
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای  سلێمانی  بەپێویستی دەزانێ هاوشێوەی بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، حكوومەتی هەرێمی كوردستان چاو بە داهاتی مەرزەكاندا بحشێنێتەوە كە بەناوی كۆمپانیای جۆراوجۆرەوە داهاتەكانیان لەبری حكوومەت بۆ چەند كەس و كۆمپانیایەك دەڕوات.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند، پێویست دەكات حكوومەتی هەرێمی كوردستان چاو بەداهاتی مەرزەكانی هەرێمی كوردستاندا بخشێنێتەوە، بۆ ئەوەی داهاتی مەرزەكان بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بگەرێتەوە نەك بۆ چەند كەس و گرووپ و كۆمپانیایەك.

روونیشی كردەوە كە لە بەدواداچوونەكانی رابردووی بۆ مەرزەكانی سنووری گەرمیان و سلێمانی لەوانە باشماخ و پەروێزخان بە ناوی كۆمپانیای جۆراوجۆر داهاتی مەرزەكان بۆچەند كەسێك دەڕوات.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاری عادل عەبدلمەهدی بەداخستنی مەرزی سۆمار لە سنوری شارەدێی مەندەلی بە گرنگ پێناسە دەكات و لەوروانگەوە داوای لێ پێچینەوە لەمەرزەكان دەكات.

ئەوە لەكاتێكدایە كە تا ئێستە باس لەوە دەكرێ‌ داهاتی مەرزەكانی سنوورەی سلێمانی ڕوون نییە و پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان چاكسازی تیادا بكات.

گەرمیان/ سەبری هۆرێنی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم