منداڵێكى سێ ساڵان به‌هۆى كاره‌باوه گیانى له ده‌ست دا
منداڵێكى ته‌مه‌ن سێ ساڵان به‌هۆى ته‌زووى كاره‌باوه گیانى له ده‌ست دا و ته‌رمه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه.
ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌م 11ى ئاب، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربان منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ لە شاره‌دێى بالیسان بەهۆی تەزووی كارەبا گیانی لەدەست دا.
به‌پێى قسه‌ى شایه‌تحاڵێك بۆ "وشه" ته‌رمى منداڵه‌كه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى بالیسان كراوه و ده‌ستى له كێبڵێكى كاره‌بایی داوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌رده‌وام توێژه‌ران ئامۆژگارى دایك و باوكان ده‌كه‌ن وریایی منداڵه‌كانیان بن و نزیك نه‌كه‌ونه‌وه له ئامێرى كاره‌بایی.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم