كه‌شناسى: پله‌ى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان كه‌شوهه‌واى دووه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و پله‌كانی گه‌رما تاڕاده‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان سبه‌ى پله‌ى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه و ئاسمانى كوردستان ساماڵ ده‌بێت.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا خراوه‌ته‌وه ڕوو، نزمترین پله‌ی گه‌رما له پارێزگای هه‌ولێر 31 پله‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمایش 44 پله له سلێمانی نزمترین پله 29 و به‌رزترین 42 پله ده‌بێت و له دهۆكیش نزمترین 28 و به‌رزترین 43 پله و له كه‌ركووك نزمترین 29 و به‌رزترین پله 47 ده‌بێت.
سبه‌ى دووه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربانه، ماوه‌ى دوو ڕۆژه به‌دیاركراوى كه‌شوهه‌وا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه و پله‌ى گه‌رما به‌رز بووه‌ته‌وه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم