ئاژانسی وزه‌ی ناوكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد، كه ئاست و به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران له مانگی ته‌مووز/یۆلیۆی ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته كه‌مترین ڕێژه، له دوای كۆتاییه‌كانی ساڵانی هه‌شتا یه‌كه‌مجاره بڕی به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران به‌مجۆره كه‌م بكات.
كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا به گه‌مارۆ و سزاكانی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر ڕێژه‌ی سفر و ڕێ نادات هیچ وڵاتێك نه‌وت له تاران بكڕن و به ته‌واوی ئابووری وڵاته‌كه داده‌ڕمێنێت، تا ناچاری بكات به مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕازی ببێت و پابه‌ندی بۆچوون و بڕیاره‌كانی واشنتن بێت.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی بڵاوی كرده‌وه، كه له مانگی ته‌مووز/یۆلیۆ ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی
ئێران ڕۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیلی كه‌می كردووه و گه‌یشتووه‌ته 2.23 ملیۆن به‌رمیلی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرد، ئه‌مه‌یش به كه‌مترین ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران داده‌نرێ، كه له كۆتایی ساڵانی هه‌شتاوه تا ئێسته تۆمار كرا بێت.
ئاژانسه‌كه هۆشداری داوه، كه كێشه ئابوورییه‌كانی جیهان كه له ئه‌نجامی ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه دروستبوون، ده‌بێته مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵكێكی زۆری سه‌ر گۆی زه‌وی، به تایبه‌ت جه‌نگی بازرگانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا كه دوو گه‌وره‌ترین ئابووری جیهانن، بۆیه داوا ده‌كات كه وڵاتان ده‌سبه‌رداری سیاسه‌تی دووركه‌وتنه‌وه له‌یه‌كتر و زیاتركردنی گرژییه‌كان بهێنن، تا برسیه‌تی و هه‌ژاری و بێكاری له جیهان ڕوو له زیادبوون نه‌كات.