شیرى دایك یه‌كێكه له باشترین جۆره‌كانى شیر بۆ كۆرپه‌له بڕێكى زۆر باش پێكهاته‌ى خۆراكى تێدایه كه پێویسته بۆ گه‌شه‌ى كۆرپه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك دایك هه‌ن كه برێكى زیاتر شیر به‌رهه‌م ده‌هێنن ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى بێزارى و قوورسبوونى سنگ و چهناین
هۆكارى تر:
هه‌ستكردن به ئازارى سنگ و نارێكى لێدانى دڵ.
به‌رده‌وام رشتنى شیر له رێگه‌ى مه‌مكه‌وه.
مه‌ترسى و هه‌ڵئاوسانى مه‌مك و زیاد بوونى نه‌خۆشى و هه‌وكردنى شانه‌كانى سنگ.
بۆیه زۆر بوونى شیرى دایك بێگومان زیانى خۆرى هه‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد سنگت برێكى زیاتر شیر به‌رهه‌م ده‌هێنێت ئه‌وه پێویسته بیر له چاره‌سه‌ر كردنى بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تووشى ئه‌و نه‌خۆشیانه نه‌بیت كه په‌یوه‌ستن به سنگه‌وه.
ئه‌مانه چه‌ند رێگایهكهن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى شیرى دایك:
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانى ته‌نى سارد، ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد سنگت برێكى زیاتر شیر به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌بێته هۆى ئازار و ناره‌حه‌تى ئه‌وه باشتر وایه ته‌نى سارد به‌كاربهێنرێت بۆ سنگ بۆ ئه‌وه‌ى ئازاره‌كه كه‌م بكاته‌وه و تاراده‌یه‌ك به‌رهه‌م هێنانى شیر كه‌م ده‌كاته‌وه ده‌توانرێت كهلهرمى به‌ستوو یان پارچه سه‌هۆڵ و به‌سته‌ى جه‌لى كه تایبه‌ته به كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار به‌كاربهێنرێت بۆ سنگ بۆ ماوه‌ى 10 بۆ 20 خولهك به‌م شێوه‌یه ئازاره‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه.
دووه‌م: به‌كارهێنانى جلى ژێره‌وه، بێگومان زۆر جۆرى جیاوازى جلى ژێره‌وه هه‌یه كه ژنان به‌كارى ده‌هێنن بۆ تووند كردنه‌وه‌ى سنگ و بچوك ده‌ركه‌وتنى، به‌ڵام به‌كارهێنانى ئه‌م جلانه له‌كاتى شیرداندا گونجاو نیه، چونكه واده‌كات برێكى كه‌متر خوێن به سنگ بگات و جوگهكانى شیر ته‌سك ده‌كاته‌وه و مه‌ترسى هه‌ڵئاوسان زیاد ده‌كات و باشتر وایه ئه‌و جل و به‌رگانه به‌كاربهێنیت كه تایبه‌تن به شیر دان و گه‌وره‌تربێت له قه‌باره‌ى سنگت.
سێیه‌م: خۆت به‌دوور بگره له‌و ئامێره‌ى كه‌بۆ راكێشانى شیر به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر بته‌وێت له رێگه‌ى ئامێره‌وه شیر زیاد بكه‌یت ئه‌وه بیرۆكه‌یه‌كى باش نیه چونكه به‌كارهێنانى ئه‌م ئامێرانه واده‌كات سنگ برێكى زیاتر شیر بكاته ده‌ره‌وه وبه‌مه‌ش به‌رهه‌مێنانى شیر زیاد ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى ناته‌ندروست.باشتر وایه ئه‌و شیره‌ى له سنگ دا ماوه‌ته‌وه به‌شێوه‌ى سروشتى خۆى بێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تووشى ئاودز بوون و هه‌ڵئاوسان نه‌بێت.