تونێلی ده‌ربه‌ندیخان كه ڕۆژانه ڕێگای هاتوچۆی سه‌دان ئۆتۆمبێلی گه‌وره و بچووكە و ڕێگای سەرەکی چه‌ندان شارۆكه و شاره‌دێ و شار به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام له ناو تونێله‌كه چاڵێكی تێدایه و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان فریا نه‌كه‌ون كاره‌سات دروست ده‌كات و هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخانیش ده‌ڵێ دوای جه‌ژن نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی ئاب، محه‌مه‌د وه‌هاب بڕیارده‌ری لیژنه‌ی شاره‌وانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئەو چاڵەی ناو تونێلەکەی دەربەندیخان ڕێگای سەرەکی سەدان کەسە و چەندان شار پێکەوە دەبەستێتەوە و رۆژانه و به‌رده‌وام به هه‌زاران ئۆتۆمبێل تێیدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن و دێن و ده‌چن.
زیاتر گوتی، تونێله‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان هه‌ڵكه‌وته جووگرافیاكهی به جۆرێكه رێگای هاتوچۆی هه‌ر یه‌كه له هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و چەندان شارۆكه و شاره‌دێی له‌سه‌رر وێڕای ئیداره‌ی گه‌رمیان.
روونیشی کردەوە، ئێستە له‌ناو تونێله‌كه و له ناوه‌ڕاست تونێله‌كه جاڵێكی گه‌وره‌ی تێدایه به جۆرێل ئاستەنگێکی زۆری بۆ ھاووڵاتییان و شۆفێران دروست کردووە و ده‌كرێ روودواو و كاره‌ساتی دڵته‌زێنی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئاماژەی بەوەیش کرد، داواكارین له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان و لایه‌نه‌كانی تر هه‌رچی زووه چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكه‌ن و هه‌وڵی ڕژدی بده‌ن تا زیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
لای خۆشییەوە ڕێژه‌ن بورهان به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان به "وشه"ی راگه‌یاند، ده‌رخسته بۆ چاڵه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كراوه و له دوای جه‌ژن ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌كرێت و ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی