ئه‌مڕۆ دووشه‌م گه‌نجێكی دانیشتوی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ته‌واوی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان ده‌خاته سه‌ر نه‌خشه‌ی گۆگڵ ماپ و به‌مه‌ش هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی ئاب، جه‌بار شێخانی ئه‌و گه‌نجه‌ی كاره‌كه ده‌كات به "وشه"ی راگه‌یاند، ئەمڕۆ تەواوی رێگا سەرەکییەکانی دەربەندیخان دەخرێنه سەر نەخشەی "Google Street view map" کە ئەمە بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان کارێکی وا بکرێت.
زیاتر گوتی، ئەم نەخشەیە لە زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکانی دنیادا ھەیە تەنیا لە وڵاتی خۆمان نییە، بۆیە ئێستە کار لەسەر ئەم پرۆژەیە دەکات لە شەقامەکانی دەربەندیخاندا.
روونیشی کردەوە، ئەم کارەی وەک خۆشەویستەیەک بۆشارەکەی دەکات کە دەربەندیخانە و زێدی باب و باپیرانیه‌تی و كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌وێن.
لەم بارەیەشەوە، رێژه‌ن بورهان به‌ڕێوبه‌ری هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده به فه‌رمی ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه له‌و پرۆژه‌یه، به‌ڵام به كارێكی باش و نایابی ده‌زانین و هه‌رچی به ئێمه بكرێت ده‌یكه‌ین و ده‌بینه هاوكارێكی بۆ سه‌رخستنی.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی و ئاریان محەمەد