بەغدا.. چەند تەقینەوەیەك ناوچەی دۆرە دەهەژێنن


ئێوارەی ئەمڕۆ زنجیرەیەك تەقینەوە باشووری بەغدای پایەتەختیان لە ناوچەی دۆرە هەژاند و بەپێی هەواڵە سەرەتاییەكان تەقینەوەكان لە ئەنجامی تەقینەوەی جبەخانەی تەقەمەنی یان هاوەنبارانكردن بووە.

هاووڵاتییان و شایەتحاڵەكانی رووداوەكە ئاماژە دەكەن كە تەقینەوەكان لە ناوچەی ئەبو دشیر یان دۆرە بووە و و باس لە ئەگەری دوو هۆكار دەكەن یەكەمیان تەقینەوەی جبەخانەیەكی چەك و تەقەمەنی و ئەویتریان بەهۆی هاوەنبارانكردنی ناوچەكەوە بێت و تا ئێستە هیچ لایەنێكی فەرمی باسی هۆكاری و وردەكاری رووداوەكەی نەركردووە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:07:13:12/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 69 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌