هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش دروستبوون و هه‌موو پێكهاته‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له خۆ ده‌گرێ، به‌ڵام له نێو خۆیشیان ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌و هێزه به‌شدارن كۆمه‌ڵێك گرفتی ناوخۆییان هه‌یه، به تایبه‌ت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كان و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان.
سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌سه‌ده و له‌ناوبردنی تیرۆریستان له 20 هه‌زار و 698 میل چوار گۆشه‌ی باكور و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر و ئومێدبه‌خشه بۆ ڕزگاری ته‌واوه‌تی سووریا له گرووپه تیرۆریستییه‌كان، هه‌ریه‌ك له كورد و عه‌ره‌ب و سریان و ئاشووری و كلدانی له ناوچه‌كه به‌شدارن له ڕیزه‌كانی ئه‌و هێزه كه ئه‌و ڕووبه‌ره فرهوانهیان له تیرۆریستان پاك كردووه‌ته‌وه، كه سێ هێنده‌ی كوێت و ویلایه‌تی ڤیرجینیای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.
ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌و هێزه ڕووبه‌ڕووی پێشهات و چاره‌نووسی نامۆ و جیا جیا ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كه‌وه ده‌بێ سازش بۆ ڕژێمی دیمه‌شق بكه‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش شه‌ڕی داعش كۆتایی نه‌هاتووه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی توركیا و هێزههاوپهیمانهكانی له باكور و ڕۆژئاواوه فشار و هه‌ڕه‌شه له هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری قفورات.
له ته‌ك هه‌موو كاریگه‌رییه‌كان كه ململانێی ده‌وڵه‌تان له‌سه‌ر ناوچه‌كه و داهاتووی سووریا دروستیان كردووه، هاوكات ئه‌و هێزانه له‌ناوخۆی خۆیشیان كێشه و ململانێی قووڵ له نێوانیان هه‌یه، هه‌رچه‌نده به ڕووكه‌ش باس له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و یه‌كسانی له نێوان هه‌مووان ده‌كرێت، به‌ڵام له ڕاستییه‌دا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له جیاتی ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكه‌ن، له نێو خۆیاندا له ململانێه‌كی قورسدان له‌سه‌ر پۆست و ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه ئازادكراوه‌كان.
ئه‌لیزابێس تسوركوف پێشتر له وتارێكدا به ناوی "ململانێی هێزه كوردی و عه‌ره‌بییه‌كان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا" بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده توانای ئه‌وه‌یان نییه له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه بگه‌ن به ڕێككه‌وتن، به‌ڵكوو هه‌میشه كاتێك گرژییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه دروست ده‌بێت، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ناچارن بچنه ناوچه‌كه و نێوه‌ندگیری له نێوان عه‌ره‌به‌كان و فه‌رمانده‌كانی هه‌سه‌ده بكه‌ن كه زۆرینه‌یان كوردن.
به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی
هه‌سه‌ده دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه هۆزگهران و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ متمانه‌یان پێ بكرێ، چونكه هه‌ركات بۆیان بڕه‌خسێ گورز ده‌وه‌شێنن و باوه‌ڕیان به پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ڵكردن له ته‌ك یه‌كتر نییه، ئه‌مه‌یش وایكردووه گرفتی گه‌وره بۆ هه‌سه‌ده و ئۆپراسیۆنه‌كانی له ناوچه جیا جیاكان دروست ببێت.
سه‌ره‌تا هه‌سه‌ده بۆ تێپه‌ڕاندنی خواست و بۆچوونی سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی ناوچه‌كه بڕیاری دا گه‌نجانی عه‌ره‌ب له ڕیزه‌كانی خۆی وه‌ربگرێ، تا ئه‌وان بكات به نوێنه‌ری فه‌رمی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه و له سه‌رۆك هۆزه‌كان دوور كه‌وێته‌وه و ئه‌و عه‌ره‌بانه‌یشی ده‌چنه ڕیزیانه‌وه به كولتووری خۆیانه‌وه په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌ن، تا له ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان بمێننه‌وه و ده‌سبه‌رداری هه‌سه‌ده نه‌بن و هۆزه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دانه‌نێن.
كورده‌كان زۆرینه‌ی هه‌سه‌ده پێك ده‌هێنن و هه‌ر ئه‌وانیش بوون بۆ یه‌كه‌مجار له سووریا هێزی تیرۆریستانیان تێك‌شكاند و ناوچه‌كانیان لێ پاك كردنه‌وه، ئه‌بو خه‌وله فه‌رمانده‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی دێرزوور كه زیاتر له چوار هه‌زار چه‌كداریان له دێرزوور جێگیربوون و به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌یش كه‌وتووه‌ته ده‌ست ئه‌وان هه‌رچه‌نده له ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌یش سه‌ر به هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ن.
په‌یه‌ده چه‌ندان ناوه‌ندی مه‌شقی به گه‌نجانی عه‌ره‌ب و كریستیانی ناوچه‌كه كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه دروستیان بكات و ڕێ نه‌دات له هزر و باوه‌ڕی ئه‌وان ده‌ربچن و به ویستی خۆیان مامه‌ڵه بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته سه‌رۆك هۆزه‌كان ده‌یكه‌ن و كورد ته‌نیا وه‌ك یاوه‌ر و جێگریان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ له‌و ناوچه‌یه.
چه‌كداره كورده‌كان بۆ ڕازیكردنی دڵی عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه له 2016 ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری دیموكراتییان له ڕۆژئاوا ڕاگه‌یاند، به‌ڵام دواتر ناوه‌كه‌یان گۆڕی و وشه‌ی ڕۆژئاوا لابرا، ئه‌میه‌ش به ته‌واوی نه‌ته‌وه‌په‌رسته كورده‌كانی تووڕه كرد، به‌ڵام هه‌سه‌ده و په‌یه‌ده به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه، هه‌رچه‌نده له ڕووكهیش ده‌یانه‌وێ ئه‌و عه‌ره‌بانه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
ئێسته مه‌ترسی گه‌وره هه‌یه، ئه‌گه‌ر فشار و كێشه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و هێزه نه‌مێنێت، وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا و ئه‌سه‌د و تیرۆریستانی داعش و پاشماوه‌كانیان، ئه‌وا ناكۆكی و ململانێكان قووڵ ده‌بنه‌وه و دواتر كارێكی ئه‌سته‌م ده‌بێ، بتوانن دۆخه‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه، بۆیه هه‌ردوولا له ئێسته‌وه كه‌وتوونه‌ته مملانێی تونده‌وه و ده‌یانه‌وێ زۆرترین پۆست بۆخۆیان وه‌ربگرن و ململانێی قورسه‌كه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، نه‌ك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی دادوه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵات له نێوان هه‌ردوو پێكهاته‌وه.