تا ئێسته ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان سه‌ره‌ڕای ته‌واوبوونی وه‌رزی هاوینی یاسادانان، به‌ڵام نه‌یتوانیوه هیچ یاساییه‌كی گرنگ تێبپه‌ڕێنێت، كه چاره‌سه‌ری كێشه گه‌وره‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، كه بریتین له یاسای دادگای فیدرالی و نه‌وت و گاز و ئازادی ده‌ربڕین و ئه‌مه‌ت له كوێ بوو، هاوكات په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه لێكۆڵینه‌وه له وه‌زیره‌كانی حكوومه‌ت بكات و له‌سه‌ر دروستكردنی لیژنه و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووریش ده‌سته‌وه‌ستانه.
سه‌رچاوه‌كان له په‌رله‌مانه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" گوتیان، كه هێزه سیاسییه‌كان بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانیان قۆستووه‌ته‌وه و ده‌ستیان به گفتوگۆی دوو قۆڵی له نه‌جه‌ف و به‌غدا له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و یاسا گرنگه‌كان په‌سه‌ند بكرێ و دووركه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی كورتهێنان و كه‌مكردنی ڕێژه‌ی یاسایی دانیشتووان.
ره‌عد ده‌هله‌كی له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، یاسا گرنگه‌كان ناكۆكی زۆریان له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ی به بۆنه‌ی جه‌ژن به‌دی ده‌كرێ، كارێكی گرنگه و پێویسته هه‌نگاوی گه‌وره‌تری لێ بكه‌وێته‌وه.
زیاتر گوتی، پێشبینی ده‌كرێ وه‌رزی نوێی په‌رله‌مان زیاتر چاودێری كردن بێ، چونكه داوای بانگهێشتی حه‌وت وه‌زیری عێراق كراوه، جیا له‌وه‌یش هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان به‌رده‌وامیان پێ ده‌درێت.