كه‌شتییه‌كی جه‌نگی به‌ریتانیا به‌ره‌و ئاوه‌كانی كه‌نداو كه‌وته ڕێ، تا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كانی تری ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ته‌واوی ئه‌و كه‌شتییه بارهه‌ڵگرانه بپارێزن، كه له ئاوه‌كانی كه‌نداو هاوتوچۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش له ترسی هێرشێ چه‌كدارانی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌وه گه‌مارۆدان و گرتنیان.
پاش ئه‌وه‌ی ئێران كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانی له كه‌نداو گرت، له تۆڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ریتانیا كه‌شتییه‌كی ئێرانی له گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق ئاشكرا كرد و توانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرێت، ئه‌مه‌یش هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندییه‌كانی له‌نده‌نیشی له‌گه‌ڵ تاران گه‌یاند به خراپترین لووتكه.
ئاندی براون فه‌رمانده‌ی ئه‌و كه‌شتییه به‌ریتانییه‌ی كه به‌ره‌و كه‌نداو به‌ڕێ ده‌كه‌وێت، بۆ میدیاكان گوتی، هه‌موو ئامانجی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه، كه كه‌نداو بپارێزین و به هه‌موو توانامانه‌وه به‌رگری له ئاسایشی و سه‌لامه‌تی كه‌شتییه‌كان بكه‌ن، كه هاتوچۆ له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، چونكه جوڵه‌یه‌كی زۆری بازرگانی جیهانی له‌و ناوچه‌یه‌یه.
مانگی ڕابردوو
به‌ریتانیا یه‌كه‌م كه‌شتی خۆی ڕه‌وانه‌ی كه‌نداو كرد، بڕیاره ئه‌و كه‌شتییه‌ی تریش كه ناوی كێنته له داهاتوویه‌كی نزیك بگاته ئاوه‌كانی كه‌نداو و یاوه‌ری كه‌شتییه بارههڵگرییهكان ده‌كه‌ن، تا به هیچ شێوه‌یه‌ك هێرشیان نهكردێتهسهر و له ئه‌گه‌ری هه‌ر كارێكی له‌مشێوه‌یه‌یش ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن و ڕێ له ئه‌نجامدانی بگرن.