وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرای كرد، كه شاندێكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نكه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا گفتوگۆ بكه‌ن، به ئامانجی كردنه‌وه‌ی ژوورێكی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش، له پێناوی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو نوێنه‌رانی هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكوری سووریا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بڕیاریان دا كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش و ژوورێكی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له سنووره‌كه دابنرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
توركیا له تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه، كه شاندێكی ئه‌مه‌ریكا كه له شه‌ش كه‌س پێكهاتوون و گه‌یشتوونه‌ته پارێزگای شانلی ئورفه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا و بڕیاره ده‌ست به كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ بكه‌ن و له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكیش ژووره هاوبه‌شه‌كه بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام داده‌مه‌زرێنن.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ئاراسته‌ی ڕازیبوون به پێشنیازی توركیا به ئامانجی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكوری سووریا دوای ئه‌وه دێ، كه توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژانی ڕابردوو له ڕێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كاروانێكی تر و كۆمه‌ك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و نازانرێ له كۆتایی چی ڕوو ده‌دا، چونكه واشنتن له‌سه‌ر هه‌ر دوو په‌ته‌كه یاریی ده‌كات.