ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا جۆن بۆڵتن له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌وانان ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر له‌نده‌ن سوور بێ له‌سه‌ر ده‌رچوون، ئه‌وا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو تواناوه پشتیوانی له به‌ریتانیا ده‌كات، له‌و كاته‌ی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا دێته ده‌ره‌وه.
بۆڵتن دووپاتی كرده‌وه، كه دوای ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌سپێشخه‌ری ڕێككه‌وتنی بازرگانی له نێوان هه‌ردوولا و له سه‌رجه‌م بواره‌كان ده‌خه‌ینه ڕوو، به ته‌واوی په‌ره به پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كان و دراویییهكان ده‌ده‌ین، هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌رده‌مێكی تر ده‌هاوێژین و ڕێككه‌وتنی زۆر گه‌وره و فره‌وان و ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی پشتیوانی له حكوومه‌تی نوێی به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تی بۆریس جۆنسۆن ده‌كات و هه‌موو هاوكاری و ههماههنگیهكهیشی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌سه‌ر برێكزت و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی تری به‌رده‌می بوه‌ستێته‌وه و به سهرۆكهوتووییی لێیان دهربازێر بێت.
بڕیاره له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ حكوومه‌ت یاسای برێكزێت بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به فه‌رمی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا جیا ببێته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای چه‌ندان شكستی تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو دێ، له خستنه‌ڕووی پرۆژه‌ی ده‌رچوون به په‌رله‌مان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانه‌وه.