هەناردەی ئه‌ڵمانیا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران به ڕێژه‌ی نیوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2019 كه‌می كردووه، داتاكانی نووسینگه‌ی ئاماری نیشتمانی ئه‌ڵمانیایش دووپات له‌و ڕاستییه ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی ئامار و داتاكانی نووسینگه‌ی ئاماری فیدرالی ئه‌ڵمانیا، به‌راوردی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2019 و ئێسته هەناردەی ئه‌ڵمانیا بۆ ئێران زۆر كه‌می كردووه.
دووپاتی له‌وه‌یش كردووه، كه كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانی هه‌ردوولایش به‌هۆی گه‌مارۆ و ئه‌و گرژیانه‌ی واشنتن له‌گه‌ڵ ئێران دروستی كردووه، ترسی خستووه‌ته دڵی هه‌مووانه‌وه، له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانی ئێران، بۆیه زۆر به‌خۆپارێزییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆیته‌رز، به‌رهه‌مه‌كانی
ئه‌ڵمانیا كه دهیفرۆشتێه ئێران، به ڕێژه‌ی 48% كه‌م كردووه، ئه‌مه‌یش ده‌كاته 678 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌مه‌یش هه‌م زیانی زۆری به ئابووری ئێران گه‌یاندووه و هه‌م ئابووری ئه‌ڵمانیاش كێشه‌ی لێ دروست ده‌بێت.
جیا له هەناردەکردنی كاڵای ئه‌ڵمانی بۆ ئێران، به پێچه‌وانه‌وه هێنانی كاڵای ئێرانیش بۆ ئه‌ڵمانیا به ڕێژه‌ی 43% كه‌می كردووه‌ته‌وه، كه ده‌كاته 110 ملیۆن یۆرۆ، هه‌موو ئه‌مانه‌یش له‌و دۆخه‌ی ئێسته وا ده‌ری ده‌خه‌ن كه دۆخی ئابووری ئێران چه‌ند سه‌خته و وڵاته‌كه به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت.