عێراق: بوونی هێزی ئەوروپی لە كەنداو كێشە دروست دەكات

:: AM:09:35:13/08/2019 ‌

وەزیری دەرەوەی عێراق رای گەیاند كە بوونی هێزێكی زۆری رۆژئاوایی لە كەنداوی عەرەبی، توندوتیژی و كێشە دروست دەكات.

بەپێی هەواڵێكی "رۆیتەرز" محەمەد ئەلحەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق رای گەیاندووە، ناوچەكە خۆی كێشەی نییە و بۆی دروست دەكرێ، بۆیە بوونی هێزی رۆژئاوایی لە كەنداوی عەرەبی، پەشێویی زیاتر دروست دەكات.

زیاتر گوتی وڵاتانی عەرەبی خۆیان توانای ئەوەیان هەیە ئەو كەشتییانە بپارێزن كە لەو ناوچەیە هاتوچۆ دەكەن.

دواتریش ئاماژەی دا كە عێراق دەیەوێ ئەو پەشێوییەی لە ناوچەكەدا هەیە كاڵ ببێتەوە و دانوستاندن  لە نێوان وڵاتە ململانیكارەكان دەست پێ بكات.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د