ته‌ندروستى چه‌ند ڕێنوینییه‌كى له‌باره‌ى گه‌رما بڵاو كرده‌وه‌

 تەندروستی گەرمیان بۆ خۆپاراستن لەم شەپۆلە گەرما بەتینە ناوچه‌كانى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌ چه‌ند رێنوێنییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌.

له‌مڕۆوه‌ شه‌پۆلێكى گه‌رما ناوچه‌كانى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌ به‌جۆرێك پله‌ى گه‌رما گه‌یشتووه‌ته‌ 51 پله‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌.

رێنوێنییه‌كانى ته‌ندروستی گه‌رمیان بۆ هاووڵاتیان:

1- هەوڵبدە خۆت بپارێزی لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر، بەوپێیەی لەم کاتەدا بەرکەوتنەکە زیاترە هەربۆیە کاریگەری لەسەر جەستەو پێست بەتایبەت زۆرە.

هەروەها بۆ خۆپاراستن لەم بەرکەوتنانە دەتوانیت جلێک لەبەر بکەی کە ئەستور نەبێت و هاوینە بێت و زۆرتر لە مادەی کەتان پێکهاتبێت، ئەمە سەرباری سودبینین لە کڵاو و چاویلکەی دژەخۆر.

2- بەهۆی گەرماوە رێژەیەکی زۆر ئاوی لەشت لە دەست دەدەی، ئەم رێژەیەش پێویستی بە قەرەبوکردنەوەیە. بۆیە تادەتوانیت بەشێوەیەکی بەردەوام ئاو بخۆرەوە و هەروەها شلە و شلەمەنیش لە ژەمە خۆراکییەکانت دا زیاتر بکە.

3- هەوڵبدە کەمتر خۆت ماندوو بکەی، چونکە ماندوێتی لەگەڵ گەرمای بەتین سەردەکێشێت بۆ حاڵەت و نەخۆشی دیکە.

4- بنەماکانی پاکوخاوێنی زیاتر لە جاران رەچاو بکە، بۆئەوەی بەدوور بیت لە توشبوون بە نەخۆشیە گوازراوەکان بەتایبەتی سکچوون و رشانەوە کە لەم وەرزەدا زۆرتر بڵاودەبنەوەو مەترسیەکەشیان بۆسەر جەستە بەهۆی زۆر لەدەستدانی ئاوەوە زیاتر دەبێت.

5- منداڵ لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێمەهێڵەو هەوڵیش بدە کە ئۆتۆمبیلەکەت لەکاتی راوەستان و کوژانەوەیدا دابپۆشی لەبەر خۆر و هەروەها جامەکانیشی قەپات نەکەیت کە بەهۆی ئەو خاڵانەوە پلەی گەرمی نێو ئۆتۆمبیلەکە زۆر بەرز بێتەوەو کێشەو زیانی لێبکەوێتەوە لەسەر جەستەی خۆت و سەرنشینەکانی تر.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:12:36:13/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 29 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌