حكوومه‌ت له‌سه‌ر پشووى پێنجشه‌مى داهاتوو روونكردنه‌وه ده‌دات
حكوومه‌ت له‌سه‌ر پشووى پێنجشه‌م روونكردنه‌وه ده‌دات
له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه دروست بووه كه ڕۆژى پێنجشه‌مى داهاتوو پشووه یان نا، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆژى 11ى ئاب تا 14ى ئابى كرده، پشوو به‌بێ ئه‌وه‌ى باسى هیچ ڕۆژێك بكا، جوتیار عادل، گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەربارەى دەوامى ڕۆژى پێنجشەم بۆ "وشه" روونكردنه‌وه‌ى دا.
گوته‌بێژى حكوومه‌ت ڕاى گه‌یاند، ڕۆژى پێنجشەمە 15/8/2019 لەگەڵ پشووەکانى جەژنى قوربان دەبێت و پشووە، هەفتەى داهاتو دەوامى فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.
ڕۆژى 11ى ئاب یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربان بوو، حكوومه‌ت به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌فته‌یه‌كى پشوو ڕاگه‌یاند.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم