ئه‌و گه‌نجه‌ى له دۆكان خنكا نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى هه‌بووه
گەنجێك كە بەمەستی گەشتكردن سه‌ردانى دۆكانى كردبوو نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له ده‌ریاچه‌كه‌ى ئه‌و سنووره خنكا. گه‌نجه‌كه خه‌ڵكى دیاله‌یه و نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ 13ى ئاب، سیروان سەرحەد، قایمقامی دۆكان بۆ "وشه" گوتى، ئەو گەنجەی خنكاوە تەمەنی 22 ساڵە بە رەگەز عەرەبە و خەڵكی پارێزگای دیالە، ئەو شوێنەی ئەو گەنجە لێی خنكاوە پێی دەگوترێت بەری ساردكە، پێشتریش چەند رووداوێكی ھاوشێوەی لێ رووداوە و پەرژین كراوە بۆ ئەوەی گەشتیار بۆی نەچن.
روونیشى كرده‌وه كه ئەو گەنجە نەخۆشی شێرپەنجەی ھەبووە و لە نەخۆشخانەی ھیوا لە سلێمانی چارەسەری پێدراوە.
هه‌روه‌ك دووپاتى كرده‌وه پێشتر كۆمەڵێك رێنوێنى لە وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ى مه‌له‌كردن بڵاو كراوه‌ته‌وه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم