ژمارەی گەشتیارانی كوردستان تا دووەم رۆژی جەژن راگەیەنرا

:: PM:03:33:13/08/2019 ‌

 دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ژمارەی گەشتیارانی كوردستان تا دووەم رۆژی جەژنی راگەیاند و بەگوێرەی ئامارەكەش، ژمارەی گەشتیاران 200 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

نادر رۆستی گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، تا دووەم رۆژی جەژن 208 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و چاوەڕوانیش دەكەن لەم جەژنەدا ژمارەی گەشتیاران بەراورد بە جەژنەكانی تر زیاتر بێت.

ئەو گەشتیارانەی لەو ئامارەدا خراونەتە ڕوو، ئەوانەن كە لە هەشتی ئابەوە تا 12ی ئاب هاتوونەتە كوردستان و زۆربەی گەشتیارانیش هی ناوچەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراقن.

ئەو گوتی ئامارەكە سەرەتاییە و ئاماری كۆتایی دوای جەژن رادەگەیەنرێت، چونكە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەكە لە زیادبووندایە.

سۆران/مورشید برادۆستی


وشە - سلێمان تاشان