هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری كچانی ئێزدی كه كاتی خۆی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه ڕفێندرابوون، ڕزگاریان نه‌بووه و به‌رده‌وام لێیان ڕزگار ده‌كرێ و دواهه‌مین كاروانیش سێ كچ بوون كه ئه‌مڕۆ ڕزگار كران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م (13ی ئاب) حوسێن قائیدی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی له پارێزگای دهۆك رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ كچی تری ئێزدی ڕفێندراوی ده‌ستی داعش ڕزگار كراون كه بریتین له "ا،ب،خ" ته‌مه‌نی 19 ساڵه، "ا،د،ب" ته‌مه‌نی 16 ساڵه له‌گه‌ڵ "و،ع،ع" كه ته‌مه‌نی 18 ساڵه و برابوون بۆ سووریا.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و كچانه له یه‌كه‌م هێرشی داعش له 15ی ئابی ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان له گوندی "كۆچۆ" رفێندرابوون، واته ماوه‌ی پێنج ساڵه لایانه و هه‌رسێكیان به منداڵی گیرابوون.
ڕێكخراوی تیرۆیستیی داعش، به‌ناوی جیهادی نیكاح و ئه‌نفال و چه‌ند ناوێكی تری ئاینییه‌وه، هه‌زاران منداڵ و ژنی ئێزدیان ڕفاندن و به‌شێكی زۆریان بێسه‌روشوێن بوون و به‌شێكی تریشیان له ساڵی 2014 تا ئێسته به‌رده‌وام ڕزگار ده‌كرێن. نادیه موراد یه‌كێكه له قوربانییانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی داعش.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی له پارێزگای دهۆك ئه‌وه‌شی گوت، رزگاركردنی ئه‌و كچانه له رێگه‌ی نووسینگه‌كه‌یانه‌وه بووه و ئێسته له شوێنێكی پارێزراون و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ناو كه‌سوكاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان.