به‌پێی ئه‌و ئامارانه بێت كه بزووتنه‌وه‌ی بابلییونی مه‌سیحی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌زار و 400 مه‌سیحیی عێراق له ئه‌مه‌ریكا گیریان خواردووه، نه ئه‌وه‌تا ڕێگه‌ی هاتنه‌وه‌یان هه‌یه و نه مافی په‌نابه‌رێتییان پێ ده‌درێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م (13ی ئاب) بزووتنه‌وه‌ی بابلییون كه ڕه‌وتێكی مه‌سیحیی عێراقییه له شاری مووسڵ، ڕای گه‌یاند، ئه‌وان ئاماده‌ن ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا گیریان خواردووه داڵده بده‌ن و بیانگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
ڕه‌یان كلدانی له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، زۆربه‌ی ئه‌و مه‌سیحیانه له نه‌ته‌وه‌ی كلدانن كه له ئه‌مه‌ریكان و به ته‌واوی مافیان پێشێل ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش دووڕوویی كۆشكی سپی نیشان ده‌دات كه به دوو تای ته‌رازوو مامه‌ڵه ده‌كات.
كلدانی داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد، هه‌ڵوێستێك بنوێنێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێداویستییه‌ك بخرێته گه‌ڕ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان و له‌و سته‌می لێیان ده‌كرێ، ده‌رباز بن.