شه‌ڕی ئه‌فیون به شكستی ئیمپراتۆریه‌تی چین و سه‌ركه‌وتنی به‌ریتانیا و فڕه‌نسا كۆتایی هات، ئه‌و شكسته وای له چین كرد بكه‌وێته دۆخێكی زۆر خراپه‌وه، چونكه مه‌رجی زۆری به‌سه‌ر سه‌پێنراو و ناچاركرا ده‌سبه‌رداری به‌شێك له زه‌وییه‌كانی بێت، گرنگترینیان ناوچه‌ی هۆنگ كۆنگ بوو، له‌و كاته‌دا سه‌ركردایه‌تی چین خۆی له دۆخی گه‌مارۆدان بینییه‌وه، بۆیه هه‌ڵمه‌تی چاكسازی 10 ڕۆژه‌یان ڕاگه‌یاند.
چینییه‌كان بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆی ئه‌ژدێهاكه به‌سه‌ر به‌ریتانیا و فڕه‌نسییه‌كان و دروستكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی خۆیان، هه‌ڵمه‌تی 100 ڕۆژ چاكسازیان ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت له به‌رپرسانی سه‌ر به به‌ریتانیا و فڕه‌نسا پاك بكه‌نه‌وه و حكوومه‌تێكی نیشتمانی و ته‌نیا پێوه‌ست به كۆشكی ئیمپراتۆری دروست بكه‌ن.
پارێزخوازان كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و فڕه‌نسا تێكه‌ڵ كردبوو، به توندی دژی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته وه‌ستانه‌وه، بۆیه سه‌ره‌نجام ئه‌و هه‌وڵه‌ییش شكستی خوارد، چونكه ئه‌وان ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی زۆریان هه‌بوو و به توندیش دژی ئه‌و چاكسازیانه وه‌ستانه‌وه.
دۆخه‌كه ڕووی له خراپبوونی زیاتر كرد، گه‌ل و ئیمپراتۆر به ته‌واوی له پێگه و ده‌سه‌ڵاتی بێگانه‌كان له خاكه‌كه‌یان نیگه‌ران بوون، ئه‌وان له هه‌ڵمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی كریستیان و گۆڕینی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگا زۆر ترسیان هه‌بوو، به ڕوونیش ئه‌وه‌یان ده‌زانی، كه ته‌نیا ئامانج له گۆڕینی ئاین و بڵاوكردنه‌وه‌ی كریستیانییه‌ت له ناوچه‌كه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه به ئاین و كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی چینه، وه‌ك له وڵاتانی ئه‌فریقا هه‌مان كاریان كرد.
باڵوێزخانه و نێرده دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌وروپا له حكوومه‌ت زۆر مه‌زنتر بوون، ته‌نانه‌ت دز و تاوانباران خۆیان ده‌خسته ناو باڵوێزخانه‌كان و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌پارێزران، هێزه‌كانی چین بۆیان نه‌بوو هیچ هه‌ڵوێستێكیان هه‌بێت و به ئاسایی و ئارامی ده‌گه‌ڕانه‌وه دواوه، كاتێك دزێك خۆی خسته ناو باڵوێزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا و باڵوێزه‌كه داوای كرد بچێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام دزه‌كه باڵوێزی كوشت و ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وروپییه‌كان بیانوویان بكه‌وێته ده‌ست و هێزی زۆرتر ڕه‌وانه‌ی چین بكه‌ن.
له ته‌ك هه‌موو ئه‌مانه‌یش دا، جووتیارانی چین تووشی گه‌وره‌ترین زیانبوون، جیا له‌وه‌ی داهات و به‌روبوومه‌كانیشیان به هه‌زران لێ ده‌كڕدرایه‌وه و بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا ده‌نێردرا، به‌ڵام وشكه‌ساڵی بووه هۆی له‌ناوچوونی زۆربه‌ی كێڵگه‌كانیان، به‌مشێوه‌یه شۆڕش هه‌ڵگیرسا.
شۆڕشه‌كه له‌لایه‌ن جووتیارانه‌وه ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام دواتر شاره‌زایانی هونه‌ری جه‌نگی هاتنه پاڵ جووڵانه‌وه‌كه و هه‌رێمه‌كانی باكوری چین به ته‌واوی خرۆشا و دژی داگیركه‌ران وه‌ستانه‌وه، ئه‌و شاره‌زایانه‌ی هونه‌ری جه‌نگ كه‌سانی زۆر لێهاتوو بوون و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ ڕاهێنانیان له‌سه‌ر شه‌ڕكردن كردبوو، بۆیه هێزه‌كانی ئه‌وروپا نه‌یانده‌زانی چۆن ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه، چونكه هیچ كات له‌گه‌ڵ كه‌سانی له‌مشێوه‌یه نه‌جه‌نگابوون.
ئه‌وان به شمشێر و ئامرازی سه‌ره‌تایی به‌ڵام به هونه‌رێكی به‌رزی جه‌نگی ڕووبه‌ڕووی هێزه بیانییه‌كان بوونه‌وه و دروشمیشیان بریتی بوو له كۆمه‌ڵكوژكردنی بیانییه‌كان دواتر كۆمه‌ڵكوژی خانه‌واده‌ی شاهانه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی شاهانه و حكوومه‌ت زۆربه‌ی جار به نهێنی پشتیوانی وڵاتانی بیانی و هێزه چه‌كداره‌كانیان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شۆڕشه‌كه زاڵ بن.
دوای ئه‌وه‌ی زۆرانبازه‌كان و شاره‌زایانی جه‌نگ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به ده‌ست هێنا و گه‌یشتنه ده‌روازه‌كانی په‌كین، بوون به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕژد له‌سه‌ر بێگانه‌كان و ئیمپراتۆریه‌ت و خانه‌واده‌ی تشینگ، ئه‌وان موژده‌به‌خشانی كریستیان و هه‌ر بێگانه‌یه‌كیان ده‌ست بكه‌وتایه ڕاسته‌وخۆ كۆتایی‌یان به ژیانیان ده‌هێنا و كڵێساكانیان سووتاند و هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ریان تێكدا و ته‌نانه‌ت قوتابخانه بیانییه‌كانیشیان به‌سه‌ر یه‌كتر داڕووخاند.
تووڕه‌یی گرووپه‌كانی هونه‌ری جه‌نگی زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند و هێزه‌كانی هه‌شت وڵات ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی كۆتاییان پێ بهێنن، ناكۆكی له نێوان خانه‌واده‌ی شاهانه‌یش دروست بوو، شاژنی دایك و شازاده‌ی كوڕی، دوو فه‌رمانی جیایان كرد، بۆ ڕێگه‌دان به هاتنی سوپای ئه‌دمیرال ئیدوارد سیمۆر، یه‌كێكیان فه‌رمانی پێشوازی كردن و ئه‌وه‌ی تریش به‌شێكی سوپای چینی ڕاسپارد هێرشیان بكه‌نه‌سه‌ر، ئه‌مه وڵاتانی بیانی وریاكردنه‌وه كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بوونه‌ته‌وه، بۆیه هاوپه‌یمانی هه‌شت وڵاتیان ڕاگه‌یاند، كه بریتی بوون له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و ڕووسیا و ژاپۆن، ئه‌مه جیا له‌و چینیانه‌ی كه له ڕیزی سوپای به‌ریتانیابوون و له دژی شۆڕشگێڕانی وڵاته‌كه‌یان وه‌ستانه‌وه.
هه‌رچه‌نده جه‌نگاوه‌ران ڕاده‌ستی ئه‌و واقیعه نه‌بوون كه هه‌شت وڵاته‌كه هاوپه‌یمانیان به‌ست بۆ له‌ناوبردنیان، به‌ڵام ئیمپراتۆر دوجی تسی تشێ په‌كینی به‌جێهێشت و خۆی ڕاده‌ستی هاوپه‌یمانان كرد، دواتر ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كردن، بۆ دژایه‌تی و له‌ناوبردنی جه‌نگاوه‌ران و شۆڕشه‌كه‌یان.
دواتر ورده ورده شۆڕشه‌كه كپ بووه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی چینییه‌كان له پشتیوانیانه‌وه دژایه‌تییان ده‌كردن و هه‌واڵیان له‌سه‌ر به بێگانه و دوژمنان ده‌دا، به‌مشێوه‌یه چین كه‌وته ژێر مه‌رجی زۆر قورس‌تر دوای كۆتایی شۆڕشه‌كه، له‌وانه‌یش قه‌ره‌بوونی سه‌ربازه كوژراوه‌كان كه به 330 ملیۆن دۆلار خه‌ملێنرا له 1901 و گرتنی سه‌ركرده‌كانی شۆڕش و له‌سێداره‌دانیان، قه‌ده‌غه‌ی كڕینی چه‌ك له‌لایه‌ن چین و هێنانی هێزی زیاتری بێگانه‌كان بۆ ناو چین و بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی زۆر له ده‌وری باڵوێزخانه‌كان.