گوته‌بێژی ڕێكخراوی وزه‌ی ناوكی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرای كرد، كه یه‌ده‌گی یۆرانیۆمی پیتێنراو له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، دوای ده‌سبه‌رداربوون له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بۆ 4.5% به‌رزبووه‌ته‌وه كه ده‌كاته 370 كیلۆگرام و پرۆسه‌كه‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه.
دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له
ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و سه‌پاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سزاكان، له ماوه‌ی ڕابردوو كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری دا هیچ یه‌كێك له خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ نه‌كات و سڕی بكات، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی زۆر هێزه ئه‌وروپییه‌كانی لێ كه‌وته‌وه.
تاران پاش سڕكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه به‌ڵێنی دا ڕێژه‌ی پیتاندنی یۆرۆانیۆم به‌رز بكاته‌وه، له‌وباره‌وه به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندی گوته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ناوكی ئێران ئاشكرای كرد، پێشتر یۆرانیۆمی پیتێنراومان ته‌نیا 70 كیلۆگرام هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته گه‌یشتووه‌ته 370 كیلۆگرام.
دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم برده‌وام ده‌بن و گوێ به هه‌ڕه‌شه‌كان ناده‌ن و خه‌ریكی كاری خۆیان ده‌بن.
پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران، جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تری دنیا تووڕه بكات، چونكه تاران سه‌ركێشی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی جیهان بۆ ئاشته‌وایی ده‌كات و ده‌یه‌وێ جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێ، چونكه تا ئێسته ده‌یان ده‌سپێشخه‌ری ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیشه له دروستكردنی گرژی زیاتر له كه‌نداو.