حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه بڕیاری داوه سه‌پاندنی باجی نوێی گومرگی به ڕێژه‌ی 10% به‌سه‌ر كاڵا ئه‌لیكترۆنییه‌كانی چین دواخستووه و تا 15ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر واته مانگی داهاتوو هیچ بڕیاڕك له‌وباره‌وه ده‌رناكات و دۆخه‌كه وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه.
دواخستنی سه‌پاندنی زیاده له‌سه‌ر گومرگی چوونی كاڵای ئه‌لیكترۆنی چینی بۆ ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه بڕیاره له یه‌كی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ به به‌ڕی 300 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی سزا به‌سه‌ر چین بسه‌پێنرێت.
تره‌مپ له‌باره‌ی دواخستنی بڕیاره‌كه‌ی گوتی، ده‌مانه‌وێ بازرگانانی ناوخۆ ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر و ده‌سبه‌جێ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا بازرگانانمان زۆرترین زیان ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده چین و ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری جه‌نگی بازرگانی نێوانیان ده‌نێن، به‌ڵام تا ئێسته به كۆتایی نه‌گه‌یشتوون و دۆخه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه، پێشتر رۆبێرت لایتهایزه‌ر له لیژنه‌ی بازرگانی كۆنگرێس له‌گه‌ڵ لی هی جێگیری سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری چین كۆبوونه‌وه، هه‌فته‌ی ڕابردوو گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام درا، بۆ تاوتوێكردنی دۆخه‌كان و ئه‌گه‌ری دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی گومرگ و بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات.