له دوای 2003 حزبه‌كانی شیعه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆمه‌ڵێك یاسایان ده‌ركردووه و به گوێره‌ی بهدواداچوونێكش مانگانه ئه‌و یاسایانه 160 ملیار دینار له‌سه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا ده‌كه‌وت و میلیشیاكانی حه‌شد و به‌رپرسانی حزبی سوودی لێ وه‌رده‌گرن، چونكه به گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه به پله‌ی به‌رز خانه‌نشین كراون و مووچه‌یان پێ ده‌درێت.
یاساكان بریتین له یاسای پاسپۆرتی دیپلۆماسی، یاسای قوربانیانی ڕژێمی پێشوو، خزمه‌تی جیهان، یاسای دامه‌زراوه‌ی شوهه‌دا و یاسای به‌خشینی دهرماڵهتی تایبه‌ت به ئه‌ندامانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕیوانی شه‌عبانییه له 1991.
به گوێره‌ی به دواداچوونی ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" ژماره‌ی سوودمه‌ندان له‌و جۆره یاسایانه به ڕوونی دیار نییه، به‌ڵام به‌رپرسێكی حكوومه‌تی عێراق دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هه‌زاران كه‌س له یاسایانه سوودمه‌ندبوون و به‌شێكیشیان نه‌ك سوودمه‌ند بگره زۆریش ده‌وڵه‌مه‌ند بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاشكرای كرد، كه مانگانه حكوومه‌ت بڕی 160 ملیار دینار له جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه و به‌خشینی مووچه به‌و چینه جیا جیایانه ده‌به‌خشێت، سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌یش له ماوه‌ی 2005 تا 2017 ده‌ركراون و پێویسته سنوورێكیان بۆ دیاریی بكرێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتیوانی یاسایی‌یان هه‌یه حكوومه‌ت ناتوانێ هیچیان لێ بكات، جیا له جێبه‌جێكردن، پێویسته په‌رله‌مان ئه‌و دۆسیانه بجولێنێت.