شه‌وی ڕابردوو له شارۆكه‌ی قه‌ڵادزێ، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه هێرش كرایه سه‌ر سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی قه‌ڵادزێ به نارنجۆك، پۆلیسی شاره‌كه‌ش زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی ئاب، شۆڕش ئیسماعیل گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس و گه‌شتنیان به شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌ركه‌وت هێرش كراوه‌ته سه‌ر ماڵی به‌رپرسێكی حكوومی ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌شی گوت، له كاتی گه‌شتنی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس بۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به نارنجۆك هێرشه‌كه‌یان كردوه و ئه‌و كه‌سه كه هێرشی بۆ كراوه سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی قه‌ڵادزێیه.
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، هێرشه‌كه هیچ زیانی گیانی نه‌بووه و ته‌نها زیانی ماددی هه‌بووه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه له لایه‌ن ئاسایشی قه‌ڵادزێ ده‌كرێت و ئێستا به دوای بكه‌رانی ئه‌و ڕووداوه ده‌گه‌ڕێن، سه‌رۆكی شاره‌وانیش ده‌ڵێت كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه و سكاڵای له‌سه‌ر كه‌س نییه.
زیاتر گوتی: پۆلیس و لایه‌نه ته‌ناهییه‌كانی تر لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ره‌داوێكیان ده‌ست ده‌كه‌وێت له ڕووداوه‌كه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی