له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، شۆفێرێك پاره‌یه‌كی زۆری بیانی و عێراقی ده‌دۆزێته‌وه و ده‌یگه‌رێنێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد، له‌م باره‌یه‌شه‌وه ئه‌و پیاوه ده‌ستپاكه لێدوانی بۆ "وشه" دا.
عه‌لی جه‌مال موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌م جه‌ژنه‌دا له‌لایه‌ن پۆلیسی شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به شارۆكه‌ی كه‌لاره‌وه مه‌بله‌غێك دراوی ئه‌مریكی به بڕی پێنج هه‌زار و 600 دۆلار و 274 هه‌زار دیناری عیراقی پاش دۆزینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیهكهوه راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرایه‌وه.
زیاتر گوتی: به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك هاووڵاتیه‌ك ئه‌و پاره‌یه‌ی دۆزیبووه‌وه ڕاده‌ستی پۆلیسی كردبوو، پاش پێدانی ناونیشان و زانیاری، خاوه‌نه‌كه‌ی پاره‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه. ئه‌و پاره و شمه‌كانه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه له به‌شی ئه‌ماناتی پۆلیس هه‌ڵگیرا و له جه‌ژندا درایه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌كه‌ی.
عوسمان نامیق كه كاری شۆفێری جێبه، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، له‌كاتی كاركردندا ئه‌و پاره‌ی دۆزیوته‌وه و ده‌ستبه‌جێ راده‌ستی پۆلیسی كردووه له رزگاری چونكه له‌وێ دۆزی بوویه‌وه. باسی له‌وه‌كرد، به‌وكاره‌ی ویژدانی خۆی ئاسووده كردوه.
عوسمان نامیق، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كه‌لاری كۆنه كه كۆنترین گه‌ڕه‌كی كه‌لاره، رۆژانه به جێبێكی كۆنه‌وه كه نرخی جێبه‌كه‌ی ناگات ملیونێك دینار كاری مریشك فرۆشی ده‌كات.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی