چاره‌نووسى فه‌رمانبه‌ره "بندیواره‌كان" یه‌كلا ده‌كرێته‌وه
هێشتا له هه‌رێمى كوردستان قسه‌ى زۆر له‌باره‌ى بوونى فه‌رمانبه‌رى "بندیوار" ده‌كرێت، به‌ڵام بڕیاره له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ته‌واوى ئه‌و بابه‌ته یه‌كلا بكاته‌وه و شتێك به‌ناوى فه‌رمانبه‌رى "بندیوار" نه‌هێڵێت.
فه‌رمانبه‌رى "بندیوار" ئه‌وانه‌ن كه مووچه‌ى مانگانه له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن و هیچ ده‌وامێكى فه‌رمى ناكه‌ن یان وه‌ك پاسه‌وان له‌لایه‌ن به‌رپرس دامه‌زراون و ده‌وامیان پێ ناكرێ.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ پێداچوونه به میلاكى فه‌رمانبه‌ران كێشه‌ى بندیواره‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات و شتێك به‌و ناوه نامێنێت، به‌جۆرێك ده‌بێت هه‌موو فه‌رمانبه‌ران پابه‌ندى ده‌وامى ئاسایی حكوومه‌ت بن.
هیڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له‌چوار چێوه‌ى پڕۆژه‌ى چاكسازى و جێبه‌جێكردنى شتێك به‌ناوى فه‌رمانبه‌رى بندیوار نامێنێت.
هێڤیدار ده‌لێت، له ئێسته‌وه بندیواره‌كان ترسیان لێهاتووه كه چاره‌نووسیان چى ده‌بێت، ڕۆژانه پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن كه له‌باره‌ى ئه‌وان چ بڕیارێك ده‌درێ.
له ساڵانى رابردوو له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك دامه‌زران كه هیچ ده‌وامێكیان نه‌ده‌كرد و ئه‌وه‌یش چه‌ندان جار ناڕه‌زایی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم