كۆچكردن له‌سه‌ر زه‌وی و ژیانكردنی مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌كی تر جگه له زه‌وی، هه‌میشه وه‌ك خه‌یاڵێكی زانستی و فیلمێكی سینه‌مایی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه باسی لێوه كراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی دوا توێژینه‌وه‌كان ئه‌م خه‌ون و خه‌یاڵه خه‌ریكه ده‌بێ به‌ڕاستی و ئیتر مرۆڤ ده‌توانێ له هه‌ساره‌یه‌كی تریش جگه له هه‌ساره‌ی زه‌وی ژیان به‌سه‌ر ببات.
له‌و چوارچێوه‌یه گه‌وره به‌هره‌مه‌ند و خاوه‌نی كۆمپانیای "SpaceX" "ئیلۆن ماسك" ورده ورده په‌ره به به‌رنامه‌كه‌ی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بگوازێته‌وه، ئه‌و هه‌ساره‌یه داگیر بكات و له‌وێوه‌ش به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌خش بۆ زه‌وی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی لای مرۆڤی سه‌ر زه‌وی خه‌ون و خه‌یاڵ و فیلمه سینه‌مایییه‌كه ببێته واقیع.
پلانی ئیلۆن ماسك بۆ ناردنی مرۆڤ بۆ سه‌ر مه‌ریخ
له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به بواری گه‌ردوونناسی ئیلۆن ماسك خاوه‌نی كۆمپانیای "SpaceX" پلانی خۆی ئاشكرا كرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی گرنگ گۆڕانی گه‌وره له مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌كات، پلانه‌كه‌ی بریتییه له ناردنی 100 كه‌س بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ له ڕێی كه‌شتییه‌كی ئاسمانی زۆر پێشكه‌وتوو كه ده‌توانێ له ماوه‌ی 80 رۆژ بگاته سه‌ر مه‌ریخ و دواتریش بۆ ماوه 30 ڕۆژ ئه‌و 100 كه‌سه له‌سه‌ر مه‌ریخ ده‌مێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی پلانه‌كه ساتی ده‌ست پێكردنی ئه‌و گه‌شته له ساڵی 2018 ئه‌نجام ده‌درێ له‌و كاته‌ی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ له زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه و ماوه‌ی نێوانیان ته‌نیا 57 ملیۆن كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
بلیتی ئه‌م گه‌شته گه‌ردوونییه بۆ هه‌ر كه‌سێك 100 تا 140 هه‌زار دۆلار ده‌بێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێ دوای چوونی بۆ سه‌ر مه‌ریخ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی، ئه‌وا بێ به‌رامبه‌ر ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر زه‌وی.
ئیلۆن ماسك ده‌ڵێ، هه‌ساره‌ی سوور شوێنێكی ته‌واو گونجاوه بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ بۆی بڕوات، له 2018ه یه‌كه‌م گه‌شت ئه‌نجام ده‌درێ و ده‌ست پێكردنی داگیركردنی مه‌ریخ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌شی له ساڵی 2022 و 2023 ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی، له داهاتوودا پلانه‌كه‌مان گه‌وره‌تر ده‌بێ و ده‌مانه‌وێ كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌تر دروست بكه‌ین و هه‌ر جاره هه‌زار كه‌س ڕه‌وانه‌ی مه‌ریخ بكه‌ین و پێداویستی خۆراك و ئیسراحه‌ت و مانه‌وه‌یان به ته‌واوی له نێو كه‌شتییه‌كه بۆ دابین ده‌كرێت و ئامانجیشمان ئه‌وه‌یه ملیۆنێك كه‌س بنێرینه سه‌ر مه‌ریخ. بۆ ناردنی ملیۆنێك كه‌س بۆ سه‌ر مه‌ریخ، پێویستمان به 10 هه‌زار گه‌شت ده‌بێ ماوه‌ی ئه‌و گه‌شتانه‌ش 40 تا 100 ساڵی تر ده‌خایه‌نێت.
كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه
ئه‌و كه‌شتییه ئاسمانییه‌ی ئیلۆن و كۆمپانیاكه‌ی له پلانه‌كه‌یاندا باسی ده‌كه‌ن، ده‌توانێ 450 تۆن كه‌لوپه‌ل و كه‌س هه‌ڵبگرێ، یه‌كه‌م كه‌شتیش كه گه‌شتی سه‌ر مه‌ریخ ده‌كات ناومان لێ ناوه "دڵێك له زێڕ" سه‌كۆی هه‌ڵدانیشی له سه‌نته‌ری كنێدی بۆ گه‌ردوونناسی سه‌ر به ناسای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ.
كه‌شتییه‌كه 42 بزوێنه‌ری ده‌بێ و به سیسته‌می ئای تی ئێس كار ده‌كات و درێژییه‌كه‌ی 22 مه‌تر ده‌بێت، پێنج ئه‌ندازیاری كۆمپانیاكه به به‌رده‌وامی گه‌شه‌ی پێ ده‌ده‌ن، كه‌شتییه‌كه 200 كه‌س سه‌ره‌تا ده‌باته سه‌ر مه‌ریخ و ده‌گه‌ڕێته‌وه و 200ی تریش ده‌بات.
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنان و تاقیكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كان Raptor ئاشكرای كردووه، كه كه‌شتییه‌كه بزوێنه‌ره‌كانی سێ هێنده‌ی بزوێنه‌ری مه‌رلین ده‌بێ و هه‌مان قه‌باره‌ی ئه‌ویشی هه‌یه.
دوای گه‌یشتنی بۆ مه‌ریخ به‌شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی و زیره‌كانه به‌رگی ئاسمانی مه‌ریخ ده‌بڕێ و داده‌به‌زێته سه‌ر مه‌ریخ به‌هه‌مان ته‌كنه‌لۆجیای مووشه‌كی "فالكۆن9".
داگیركردنی مه‌ریخ
به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی مرۆڤ ناتوانێ بچێته سه‌ر مه‌ریخ تا داگیری بكات، به‌ڵكو ده‌توانێ بیكات به خاڵێك بۆ گه‌ڕان و پشكنینی گه‌ردوون و هه‌ساره و مانگه‌كانی تری ده‌وربه‌ری و گه‌ڕان له نێو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و دۆزینه‌وه‌ی نهێنییه مێژوویییه‌كان و پرسیاره دێرینه‌كانی مرۆڤ له‌و بواره‌وه.
هه‌ساره‌ی مه‌ریخ
به چواره‌م هه‌ساره داده‌نرێ له ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و دراوسێی هه‌ساره‌ی زه‌وییه و لێكچوونی زۆریشی له‌گه‌ڵ زه‌وی هه‌یه، به لاتینی پێی ده‌گوترێ هه‌ساره‌ی "مارس" و به هه‌ساره‌ی سووریش ناو ده‌برێت، دوو مانگ له ده‌وری ئه‌و هه‌ساره‌یه هه‌یه كه پێیان ده‌گوترێ دیمۆس و فۆبۆس. هۆكاری سووری مه‌ریخ بۆ زۆری ڕێژه‌ی سێیه‌م ئۆكسیدی ئاسن ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌سه‌ر ڕووی خاكه‌كه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بوونی هه‌یه. به نزیكترین هه‌ساره داده‌نرێ كه مرۆڤ بتوانێ ژیانی له‌سه‌ر بكات، بۆیه به‌رده‌وام ده‌زگه گه‌ردوونناسییه‌كان خه‌ریكی چاودێری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ن. پله‌ی گه‌رمی ئه‌و هه‌ساره‌یه له نێوان 27 تا سالب 133 پله‌ی ژێر سفر ده‌بێ، پێشتر ئاو له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه دۆزرایه‌وه و به‌رده‌وامیش شتی سه‌یر و نامۆ له‌سه‌ر ڕووی ئه‌و هه‌ساره‌یه له‌لایه‌ن مانگه ده‌ستكرده‌كانی ناسا كه به به‌رده‌وامی په‌خشی راسته‌وخۆی مه‌ریخ ده‌گوازنه‌وه تۆمار ده‌كرێت.
ڤیدیۆی كه‌شتییه‌كه: