به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، نۆ هاووڵاتی ده‌بنه قوربانی و بنكه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی وارماوا زانیاری له‌سه‌ر رووداوه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م (15ی ئاب) نه‌قیب سیروان عه‌لی لێپرسراوی بنكه‌ی پۆلسی هاتوچۆی وارماوا له شاره‌زوور به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركراینه‌وه له بوونی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ربه‌ندیخان وارماوا دوای گه‌شتنی تیمه‌كانی هاتوچۆ بۆ شوێنی رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت رووداوێكی هاتوچۆی قورس رووی داوه.
ئه‌وه‌شی گوت, رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ربه‌ندیخان بۆ وارماوا بووه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیك ئاب ناڤارا و ئۆتۆمبێلێكی جۆری دووته‌نی رووی داوه و به‌هۆیه‌وه نۆ سه‌رنشین له هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه به سه‌ختی بریندار بوون.
ڕوونیشی كرده‌وه یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كان منداڵێكی بچووكه و به‌هۆی ناجێگریی دۆخی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه و برینداره‌كانی تریش له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌زوور به ئۆتۆمبێلی نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.
پێشتر هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند, له رۆژانی جه‌ژندا هه‌شت رووداوی هاتوچۆ روویان داوه و به‌هۆیه‌وه 18كه‌س برینداربوون و چوار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی