ده‌نگۆیه‌ك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاو كرایه‌وه كه گوایه عه‌بدوڵا په‌شێو شاعیری ناسراوی كورد كۆچی دوایی كردووه، به‌ڵام به‌هۆی هاوڕێكانییه‌وه ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌ت كرایه‌وه.
له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه، ده‌نگۆیه زۆر به خێرایی نا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه، گوای عه‌بدوڵا په‌شێو، شاعیری ناسراوی كورد، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی، له هه‌نده‌ران گیانی له‌ده‌ست داوه.
كه‌ریم ده‌شتی، شاعیر و نووسه‌ری شاری هه‌ولێر له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه: "كه‌مێك پێش ئێشته پێوه‌ندیم به په‌شێوه‌وه كردووه و شكور سه‌لامه‌ته".
جیا له‌و، كه‌سانی تریش وه‌ك عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك ئه‌و هه‌واڵه‌یان زوو ڕه‌ت كرده‌وه.
عه‌بدوڵا په‌شێو، شاعیری ناسراوی كورد، به یه‌كێك له لووتكه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی هه‌ژه‌مار ده‌كرێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌لای هه‌ندێك له ڕه‌خنه‌گرانه‌وه، هه‌ریه‌ك له عه‌بدوڵا په‌شێو، شێركۆ بێكه‌س و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، سێكوچكه‌ی سه‌رده‌می خۆیانن.