ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی سه‌یدسادق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێشبڕكێیه‌كی مه‌له‌وانی بۆ یانه‌كانی كوردستان له ناوچه‌كه ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان و لاوان و تازه‌پێگه‌شتوان و كوڕان و كچان به‌شداری ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی ئاب، نه‌جمه‌دین شێخ نه‌سڕه‌ددین، ڕاهێنه‌ری مه‌له‌وانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پاڵەوانێتییه‌كى مەلەوانی بۆ سەرجەم یانه‌كانی کوردستان بۆ هه‌ر سێ ئاستى پیشكه‌وتوان و لاوان و تازه‌پیگه‌شتوان، بۆ هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی كچ و كوڕ له مه‌له‌وانگه‌ی شاهانه له شارۆكه‌ی سه‌یدسادق ئه‌نجام ده‌درێت.
زیاتر گوتى، پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان مه‌له‌ی ئازاد 200 مه‌تر بۆ كوڕان و په‌پووله مه‌له 100 مه‌تر بۆ كوڕان و پشته مله 100 مه‌تر بۆ كوڕان 100 مه‌تر مه‌له‌ی ئازاد بۆ كچان و سنگه مه‌له بۆ كچان 100 مه‌تر.
هه‌روه‌ها بۆ لاوان 100 مه‌تر مه‌له‌ی ئازاد و 800 مه‌تر مه‌له‌ی ئازاد له‌گه‌ل تازه پێگه‌شتوان 50 مه‌تر مه‌له‌ی ئازاد و 50 مه‌تر سنگه مه‌له و بۆ منداڵان پێنج مه‌تر مه‌له‌ی ئقزاد.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی