له میانه‌ى دیدارێكى جه‌ماوه‌رى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا گاڵته‌ى به پیاوێكى قه‌ڵه‌و كرد، چونكه وایزانى یه‌كێكه له خۆپێشانده‌ران، به‌ڵام ده‌رچوو پیاوه‌كه لایه‌نگرى خۆى بوو.
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه دۆناڵد تره‌مپ له‌میانه‌ى دیدارێكى جه‌ماوه‌رى له ویلایه‌تى نیوهامپشیر، پیاوێكى بینى له ناو ئاپۆراى جه‌ماوه‌ره‌كه و گاڵته‌ى پێ كرد.
دۆناڵد تره‌مپ به پیاوه‌كه ده‌ڵێ "ئه‌و كه‌سه كێشه‌یه‌كى ترسناكى كێشى هه‌یه، بگه‌ڕێوه ماڵه‌وه، ده‌ست به وه‌رزش بكه، تكاتان لێ ده‌كه‌ن لێره‌ى ده‌ربكه‌ن".
تره‌مپ به‌وه ناوه‌ستێ و ده‌ڵێ "كێشه‌كه‌ى له هى من گه‌وره‌تره".
پیاوه‌كه كه ناوى فرانك داوسونه تیشرێرتێكى له‌به‌ر بووه و له‌سه‌ر سنگى نووسراوه " تره‌مپ 2020"، كه‌چى تره‌مپ ئه‌وه‌ى نه‌بینى وایزانى ئه‌و كه‌سه له خۆپێشانده‌رانه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ى لایه‌نگرى خۆى بوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كۆشكى سپى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كاتێك تره‌مپ گه‌شته‌كه‌ى ته‌واو كردووه، هه‌وڵى داوه به ته‌له‌فۆن پێوه‌ندى به داوسون بكات، كه‌چى وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه بۆیه په‌یامێكى ده‌نگى بۆ جێهێشتووه.
له دیمانه‌یه‌كى كورتى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى فۆكس نیوزى ئه‌مه‌ریكى داوسون له‌باره‌ى گاڵتهپێكردنهكهى تره‌مپ ده‌ڵێ، "هه‌ستم به بێزارى نه‌كردووه، چونكه وایزانى من به‌شێكم له‌خۆپێشاندان، هه‌موو شتێك باشه، ئه‌و پیاوه‌م خۆش ده‌وێ".