گرنگیدان به ڕووخسار ئه‌ركی هه‌موو تاكێكه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژنان ده‌یان گیراوه‌ی كیمیایی به‌كار دێنن كه زۆربه‌یان مه‌ترسییان بۆ پێست هه‌یه، به‌ڵام گیراوه سروشتییه‌كان ته‌واو سوودبه‌خشن و پێست جوان ده‌كه‌ن.
پێستی ژنان به‌هۆی ئه‌وه‌ی به مه‌كیاج ماندوو ده‌بێت، پێویستیی به گرنگیپێدان و پاراستنی زیاتره تا جوانییه‌كه‌ی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، جیاواز له ماده و كرێمی كیمیایی كۆمپانیاكان، باشتر وایه ژنان ڕوو له پێكهاته و گیراوه سروشتییه‌كان بكه‌ن، تا پێستیان له تێكچوون بپارێزن و چاره‌سه‌ریی په‌ڵه و تێكچوونه‌كانی بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 ماسك یان گیراوه‌ی په‌تاته و توێكلی شووتی و هه‌نگوینی وه‌ك باشترین نموونه بۆ پاراستن و دره‌وشانه‌وه‌ی پێست باس كردووه، به‌هۆی ڤیتامین و پێكهاته خۆراكییه سوودبه‌خشییه‌كانی ناو ئه‌م خۆراكانه، ده‌توانرێ پێست جوانتر ده‌ربكه‌وێ.
ئاماده‌كردنی گیراوه‌كه:
چه‌ند پارچه‌یه‌ك هاڕاوی په‌تاته له‌ناو ئاوی كوڵاو دانێ، كه ته‌واو نه‌رم بووه‌وه بیكه ناو قاپێكی شووشه و هاڕاوه‌ی توێكڵی شووتی و كه‌وچكێكی چێشت هه‌نگوینی تێبكه، باش تێكی بده تا ده‌بێته یه‌ك گیراوه.
گیراوه‌كه وه‌ك ماسك بده له ڕووخسارت و بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌وه، دواتر به ئاوی شله‌تێن بیشۆ و له یه‌كه‌م به‌كارهێنانه‌وه هه‌ست به گۆڕانكارییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ده‌كه‌یت.
له لایه‌كی تره‌وه ماڵپه‌ڕه‌كه باسی له‌وه كردووه، شووتی ده‌توانێ ببێته هۆی باشترین پێكهاته بۆ نوێكردنه‌وه‌ی جه‌سته، بۆ ئه‌مه‌ش 300 گرام شه‌كر و 65 ملیلیتر ئاوی شووتی و نیو لیمۆ و كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتوون تێكه‌ڵ بكه، له‌كاتی سه‌رشووشتندا بیده له جه‌سته‌ت و با ماوه‌یه‌ك پێوه‌ی بمێنێته‌وه، پێستی جه‌سته‌ت نه‌رم و نوێ ده‌كاته‌وه و له هه‌موو وشكبوونێك ده‌یپارێزێت.