لایه‌نه عێراقییه‌كان و میدیاى عه‌ره‌بى باس له بوونى هێزێكى ئه‌مه‌ریكى تایبه‌ت ده‌كه‌ن كه ماوه‌یه‌كه له عێراق جێگیر كراوه، به‌ڵام ئێسته‌یشى له‌گه‌ڵدا بێ زۆر زانیارى له‌باره‌ى ئه‌و هێزه‌وه ئاشكرا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌گوترێ ئه‌و هێزه سه‌رپشكه له‌وه‌ى هه‌ر كاتێك تێبینى مه‌ترسى بكات هێز به‌كار بهێنێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ناو شاره‌كانیش بێت.
رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌بى جه‌دید" له راپۆرتێكدا باس له هێزێكى ئه‌مه‌ریكى ده‌كات، كه ماوه‌یه‌كه له عێراق جێگیر كراوه، ئه‌و هێزه ناڕه‌زایى عێراقییه‌كانى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له راپۆرته‌كه هاتووه، هێزه‌كه ده‌سه‌ڵاتێكى فراوانى هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك هیچ یه‌كێك له هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هاوشێوه‌ى ئه‌م هێزه ده‌سه‌ڵاتیان نییه.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه، "به پێچه‌وانه‌ى ته‌واوى باڵوێزخانه و شانده دیپلۆماسییه‌كانى بیانى له عێراق، تیمه‌كانى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، هێزێكى گه‌وره‌ى هه‌یه و به (یه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكى بۆ ئه‌ركه‌كان) ناسراوه، یان به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ئه‌م ناوه له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت".
له راپۆرته‌كه ئه‌ركى ئه‌و هێزه ئاشكرا ده‌كرێت و ده‌ڵێ، "ئه‌ركى ئه‌و هێزه پاراستنى ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌یه كه له عێراق كار ده‌كه‌ن، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له‌ڕووى راگه‌یاندنه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌و هێزه ناكه‌ن كه له‌وه‌ته‌ى گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران زیادى كردووه، ژماره‌ى سه‌ربازانى هێزه‌كه‌یش زیاتر بووه".
به‌رپرسێكى عێراقى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه به رۆژنامه‌گه‌ى گوتووه، "ئه‌و هێزه سه‌رپشك كراوه له‌وه‌ى هه‌ر كاتێك تێبینى هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بكات بۆ سه‌ر ئه‌ندامانى شاندى دیپلۆماسى ته‌قه بكات". ئه‌م به‌رپرسه زانیارى ئه‌وه‌یشى داوه ئه‌و هێزه زیاتر له ناوچه رزگاركراوه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش هه‌ن.
هه‌مان به‌رپرس ئه‌وه‌یشى ئاشكرا كردووه، ئه‌م هێزه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه مۆڵه‌تى پێ دراوه، هاوشێوه‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى له‌ڕووى ته‌ناهییه‌وه پاسه‌وانى له شانده دیپلۆماتكاره بیانییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كه وه‌ك ئه‌م كۆمپانیایانه نییه، ده‌سه‌ڵاتى زۆر له‌وان زیاتره، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار هێزه عێراقییه‌كانیش له‌گه‌ڵیان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى رێ نه‌ده‌ن پێكدادان له نێوان ئه‌م هێزه و میلیشیا عێراقییه‌كانى سه‌ر به ئێران روو بدات.
هه‌فته‌ى رابردوو چه‌ند وێنه‌یه‌كى ئه‌و هێزانه بڵاو كراونه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن چالاكانى شارى مووسڵ گیراون، له وێنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و هێزه له‌ناو شاردا ده‌گه‌ڕێن و چه‌ندان جۆره چه‌كیان لایه. سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان پاساوى ئه‌وه ده‌هێننه‌وه گوایه ئه‌وه هێزێكه یاوه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رانى پرۆگرامى سه‌پاندنى سه‌قامگیرى ده‌كات كه واشنتن سه‌رپه‌رشتى ده‌كات و له شاره‌كانى باكور و رۆژئاواى عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌باره‌ى ئه‌و جۆره چه‌كالانه‌ى له‌لاى ئه‌و هێزه هه‌ن، به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى سوپاى عێراق به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، ئه‌وان چه‌ندان جۆرى چه‌كى جۆراوجۆریان لایه و ته‌نانه‌ت رۆكێتى سه‌رشان و ئۆتۆمبێلى فریاكه‌وتن و هه‌موو پێداویستییه‌كانى تر، ته‌نانه‌ت ته‌واو ئاماده‌ى هه‌ر شه‌ڕێكن، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له فه‌رمانبه‌رانى ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووى هێرش بێته‌وه یان هه‌وڵى رفاندنى بدرێت.
به‌رپرسانى عێراق باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییه هێزێكى دابڕاو نییه، به‌ڵكو پێوه‌ندى و هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ ته‌واوى بنكه سه‌ربازییه‌كانى تر‌ى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كاتێك رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه ببێته‌وه، ئه‌وا داواى پاڵپشتى زیاتر بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و به‌رپرسانه نكۆڵى له‌وه ده‌كه‌ن تا ئێسته هیچ فه‌رمانبه‌رێك رووبه‌ڕووى ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه نه‌بووه‌ته‌وه، ته‌نیا ئه‌و كاتیوشایه نه‌بێت كه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئاراسته‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كرا، به‌ڵام هیچ زیانێكى مادى و گیانى نه‌بوو.
هه‌ر هه‌فته‌ى رابردوو هاوپه‌یمانى بونیاد داواى له عادل عه‌بدولمه‌هدى كرد، سروشتى ئه‌و هێزه روون بكاته‌وه كه رۆژى سێشه‌مى رابردوو له شارى مووسڵ بینراوه، فالح خه‌زعه‌لى په‌رله‌مانتارى ئه‌م هاوپه‌یمانییه ده‌ڵێ "بینینى هێزێكى وه‌ها له مووسڵ جاڕسكه‌ره".
به‌در زیادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ناهى و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ده‌ڵێ، "هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كه به ئه‌ركى جه‌نگ راسپێدراوه، لێره‌وه ده‌بێت پرسیار له‌باره‌ى هاموشۆى ئه‌و هێزه بكه‌ین له‌ناو شاره‌كانى عێراق".
عه‌لى تائى كه ژه‌نه‌ڕاڵێكى خانه‌نشینى عێراقییه بوونى هێزێكى ئه‌وها له عێراق به پێویست ده‌زانێ، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت پابه‌نده به پاراستنى تیمه دیپلۆماتكاره‌كان، به‌ڵام هیچ گره‌نتییه‌كیش بۆ پاراستنى ئه‌وان نییه، ده‌كرێ زۆر شتى نه‌خوازراو روو بده‌ن. له‌باره‌ى ناڕه‌زایی لایه‌نه عێراقییه‌كانیش عه‌لى تائی ده‌ڵێ، "ئه‌و هه‌ڵوێستانه پێوه‌ندى به‌نزیكى ئه‌و لایانانه هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران".
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ چه‌ند لایه‌نێكى عێراقى هه‌وڵیان ده‌دا هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه داخرا، دواتریش به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێرانه‌وه ئه‌مه‌ریكا به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى خۆى له عێراق كشانده‌وه و ئاستى پاراستنى ئه‌وانى تریشى زیاد كرد.