هاووڵاتییه‌كی شاره‌دێی شیلادزێ، ئامێرێكی به‌هێزی بۆ شووشتنی فه‌رش دروست كردووه، له توانایدایه له ماوه‌ی سه‌عاتێك سێ فه‌رش بشوات.
له شاره‌دێی شیلادزێی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی، پیاوێك به ناوی ڕه‌شید هیتۆتی پاش ماوه‌یه‌ك كاركردن و هه‌وڵدان، ئامێرێكی تایبه‌ت به فه‌رش شووشتنی دروست كردووه، دوای ئه‌وه‌ی تاقی كرده‌وه بۆی ده‌ركه‌وت زیاتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرد سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه.
هیتۆتی له‌باره‌ی داهێنانه‌كه‌ی به "وشه"ی گوت: بیرۆكه و داهێنانی دروستكردنی ئامێره‌كه هی خۆمه، له توانایدایه له سه‌عاتێكدا سێ فه‌رش و كومبار بشوات، ئێسته بۆ هاووڵاتییانی دروست ده‌كه‌م و به 200 هه‌زار دینار پێیان ده‌فرۆشم، داواكارییه‌كی زۆریشی له‌سه‌ره.
ئه‌و پیاوه وه‌ستای كاره‌با و میكانیكه، چه‌ندان ساڵه له‌و بواره كار ده‌كات. خێزانداره و بیرۆكه‌ی ئه‌م كاره‌شی له‌دوای ئه‌وه بۆ هاتووه كه هه‌ستی كردووه خێزانه‌كه‌ی زۆر به شووشتنی فه‌رش ماندوو ده‌بێت، بۆیه ئه‌م داهێنانه‌ی بۆ كردووه و له‌و ئه‌ركه سه‌خته ڕزگاری كردووه.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری