بڕیارە سبەی یەكشەم مووچەی دامەزراوەیەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت، لەگەڵ هاتنی پارەكەی بەغدا بڕیارە لەو هەفتەیە بێت مووچە بەخێرایی دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ شەموو 17 ـی ئاب، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراوە و تێیدا هاتووە، سبەی یەكشەم دەستپێكی یەكەمین ڕۆژی دەوامە، مووچەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
هاوكات بڕیارە ڕۆژی 19ـی ئاب واتا دووشەم ئەو بەشە پارەیەی بەغدا بڕیارە مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان بینرێت بگات.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.