بڕیاره كۆمپانیای ئه‌پڵ كۆنفرانسێك ئاماده بكات بۆ نمایش كردن و بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له 10ی ئه‌یلوولدا و له‌گه‌ڵیدا سوپرایزێكی هه‌یه بۆ هه‌وادارانی.
ماڵپه‌ڕی "
theverge" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ و ئاماژه‌ی پێ داوه، وه‌ك بڕیاره له 10ی ئه‌یلوولدا مۆبایلی ئایفۆن 11 بخرێته بازاڕه‌وه دوای ناساندنی له كۆنفرانسێكی تایبه‌تدا كه هه‌مان رۆژدا ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌پڵ نوێكاری ده‌كات له سیسته‌مه‌كه‌یدا.
به‌رێوه‌به‌ری ئه‌پڵ ڕای گه‌یاند كه له ئێسته‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ دابین كردنی نوێترین سیسته‌م بۆ ئایفۆن 11 كه ئه‌ویش سیسته‌می "ئای ئۆ ئێس 13"یه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات مۆبایله‌كه نه‌ك به دیزاین و هێزی جیاوازه‌وه بڵاو بكرێته‌وه به‌ڵكو به سیسته‌مێكی نوێ بڵاو بكرێته‌وه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.