رۆژنامه‌كانى توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رى هه‌یه دواى بێئومێدبوونى توركیا له‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامى داوه، بژارده‌یه‌كى به‌رده‌م توركیا دانوستاندن بێت له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د. سه‌رۆكى پارتێكى توركیش ئاشكراى ده‌كات له لایه‌ن رژێمى ئه‌سه‌ده‌وه بۆ دیمه‌شق بانگهێشت كراوه و له‌باره‌ى هێزه كوردییه‌كان پلانێك به ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن.
وێڕاى رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایى له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر دانانى ناوچه‌ى ئارام له باكورى سووریا، هێشتا هێڵى گرنگ و سه‌ره‌كى له رێككه‌وتنه‌كه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه. به‌رپرسانى توركیا متمانه‌یان به ئه‌مه‌ریكا نییه و له به‌رانبه‌ریشدا به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى ده‌كه‌ن، ناكۆكى له نێوان هه‌ر دوولا له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانى ناوچه‌ى ئارام هه‌یه.
ئه‌و بێ متمانهییهى به‌رپرسانى توركیا له راگه‌یاندنى توركى ره‌نگى داوه‌ته‌وه، بۆیه شرۆڤه‌كاران و سیاسه‌تمه‌دارانى تورك باس له سیناریۆكانى دواى سه‌رنه‌گرتنى رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن و چه‌ندان بژارده ده‌خه‌نه‌ڕوو كه یه‌كێك له‌وانه ئاشتبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و رژێمه هاوكار بێت له ره‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى توركیا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه هێزه كوردییه‌كان له ماوه‌ى رابردوودا له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات دروستیان كردووه.
لایه‌نى تورك ئه‌وانه‌ى باسى رێككه‌وتنى له‌م جۆره ده‌كه‌ن، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ده‌كرێ به هۆى ئێران و رووسیا توركیا گره‌نتى له رژێمى ئه‌سه‌د وه‌ربگرێت له حاڵه‌تى ئه‌نجامدانى هه‌ر رێككه‌وتنێك.
رۆژنامه‌ى "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا كراوه، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك هه‌موو لایه‌نه‌كانى رازى كردووه، له‌وانه توركیا به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه له بواره ئاسمانییه‌كه‌ى رازییه، ئه‌مه‌ریكایش خۆى به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێ چونكه به‌م رێككه‌وتنه توانى جڵه‌وى هێزه‌كانى توركیا بكات و نه‌هێڵێ هێرش بكه‌نه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فوڕات، هێزه كوردییه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه به‌هۆى دووركه‌وتنه‌وه‌یان له جه‌نگێكى چاوه‌ڕوانكراو له رێككه‌وتنه‌كه رازین، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه بێ متمانه‌یى توركیا و ناكۆكى ئه‌مه‌ریكا ناڕه‌وێنێته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه كراوه، رۆژى هه‌ینى رابردوو جیمس جیفرى له كۆڕێكدا كه بۆ پهیمانگهیهكى واشنتنى كردووه، ددانى به‌وه ناوه وێڕاى رێككه‌وتن ناكۆكى له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه به تایبه‌تى له‌سه‌ر بابه‌تى په‌یه‌ده، كه توركیا به پارتێكى تیرۆریستى ده‌زانێ. جیفرى كه نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكایه بۆ كاروبارى سووریا و هه‌ر ئه‌ویش سه‌رپه‌رشتى شاندى ئه‌مه‌ریكاى كردووه بۆ ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنه‌كه ده‌ڵێ، "كه‌چى ئێمه پێمان وایه یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل، خه‌ڵكى سووریا‌ن و تیرۆریست نین".
موحره‌م سارى كایا كه نووسه‌رێكى تورك باس له‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا و یه‌په‌گه له‌وه ده‌ترسن توركیا له رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه و به‌سه‌رپه‌رشتى رووسیا و ئێران به‌ره‌و دیمه‌شق بچێت، له‌وێوه باس له به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه‌ى ئارام بكات. ئه‌و بیرۆكه‌یه ته‌نیا لێكدانه‌وه‌ى شرۆڤه‌كارێكى سیاسى نییه، به‌ڵكو هاوكات سه‌رۆكى حزبێكى توركى ئاشكراى كردووه، رژێمى ئه‌سه‌د بانگهێشتنامه‌ى بۆ ئه‌وان ناردووه بۆئه‌وه‌ى تاوتوێى بارودۆخى سه‌ر سنووره‌كانى سووریا و توركیا بكه‌ن.
دوغۆ پرێنجیك سه‌رۆكى پارتى نیشتمانى تورك كه وێڕاى ئه‌وه‌ى پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسیۆنه، به‌ڵام له‌م ماوه‌ى رابردوودا پێوه‌ندى خۆى و حزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئاكپارتى ئاسایى كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت. پرێنجگ ده‌ڵێ "له مانگى ئه‌یلوولى داهاتوو سه‌ردانى دیمه‌شق ده‌كه‌م". ئه‌و سه‌ركرده سیاسییه‌ى تورك به ئه‌رێنى باسى رۆڵى رژێمى ئه‌سه‌د ده‌كات بۆ له‌ناوبردنى داعش و پێی وایه ده‌توانێ پرسى یه‌په‌گه‌یش چاره‌سه‌ر بكات.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى كه له میدیاكانى توركیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، پرێنجیك باس له‌وه ده‌كات له كاتى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لای ئه‌سه‌د پلانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه ده‌ده‌ن به رژێمى سووریا و ده‌ڵێ، "پێشنیازى ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌وان چه‌ك دابنێن و حكوومه‌تى دیمه‌شق لێبوردنى گشتى بۆ هه‌مووان ده‌ربكات" دواتر دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌م پێشنیازه‌ى له‌لایه‌ن رژێمى سووریا و رووسیا و ئێران پێشوازى لێ كراوه.
ئه‌مه جارى یه‌كه‌م نییه باس له ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندى نێوان رژێمى سووریا و توركیا بكرێت، پێشتریش چه‌ندان جار به‌رپرسانى ئۆپۆزسیۆن داوایان له سه‌رۆكى توركیا كردووه، پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ سووریا ئاسایى بكاته‌وه، به‌ڵام رۆڵى توركیا له هه‌شت ساڵى رابردووى جه‌نگى سووریا، وا ده‌كات ئه‌و ئاشتبوونه‌وه‌یه هێنده ئاسان نه‌بێت. چونكه توركیا له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت هاوكارى چه‌ندان گرووپى توندڕه‌وى ئیسلامى ده‌كات، هه‌روه‌ها توركیا دوو ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى گه‌وره‌ى له‌ناو خاكى سووریا ئه‌نجام داوه، كه ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى دیمهشقى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و ئێسته‌یشى له‌گه‌ڵدا بێت رژێمه‌كه توركیا به داگیركارى تۆمه‌تبار ده‌كات.