ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دەگاتە شەش ملیۆن

:: PM:01:02:18/08/2019 ‌
بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2019، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دەگات بە شەش ملیۆن و ڕێژەی نێر لە مێ‌ زیاتر دەبێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی ئاب، بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2019، پێشبینی دەكرێت ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان ببێت بە شەش ملیۆن و 33 هەزار و 814 هاووڵاتی.

لە پێشبینییەكان ئەوەیش خراوەتەڕوو، ڕێژەی نێر لە مێ‌ زیاتر دەبێت و پێشبینی دەكرێت ژمارەكەیان بگات بە سێ‌ ملیۆن و 29 هەزار و 889 نێر و ڕێژەی مێ بگاتە سێ‌ ملیۆن و سێ‌ هەزار و 929 مێ‌ .

ئەوەیش باس كراوە، ڕٍێژەی گەشە پێشبینی دەكرێت لە 3.2 بێت، هەروەها چوار ملیۆن و 911 هەزار و 795 هاووڵاتی لەشار دەژین و یەك ملیۆن و 122 هەزار و 19 هاووڵاتی لە گوند دەژین.

ئەو ئامارە لە كاتێكدایە ساڵی 2018 ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان پێنج ملیۆن و 876 هەزار كەس بوو. 



وشە - رامیار جەواد