ئەو خۆراكانەی یارمەتی دووگیان بوون دەدەن

:: PM:08:26:18/08/2019 ‌
بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان خۆراك بەشێوەیەكی سەرەكی كاریگەری نیە لەسەر پیتاندن و دووگیان بوون، بەڵام ئەگەری دووگیانبوون زیاد دەكات. هەندێك خۆراك هەن كاریگەری لەسەر دووگیان بوون دروست دەكەن و ئەكەری روودانی زیاتر دەكەن، رێگە لە زیاد بوونی كێش دەگرێت كە هۆكارێكە بۆ رێگریكردن لە دووگیان بوون. 

یەكەم: ماستی پر لە چەوری، بەرهەمەكانی شیر وەك ماستی چەور و پەنیر و سەرتوێژ و شیری تەواو كرێم سەرچاوەیەكی باشن بۆ كرداری پیتاندن. ئەو ژنانەی كە بەرهەمەكانی شیر دەخۆن بەتایبەتی بەرهەمە چەورەكان بەرهەم هێنانی هێلكە زیاتر دەكات و كرداری پیتاندن باشتر دەكات، بەڵام پێویستە بەشێوەیەكی تەندروست بخورێت.

دووەم: ماسی سەلەموون، رێیەكی ترە بۆ ئەوەی كرداری پیتاندن زیاد بكات خواردنی ماسی سەلەمونە چونكە برێكی باش ئۆمێگا3 تێدایە كە پێویستە بۆ بەرهەم هێنانی هۆرمۆن هەروەها كاری مێشك باشتر دەكات سووری مانگانە ئاسایی دەكاتەوە، ئەگەر ئارەزووی خواردنی ماسیت نیە دەتوانیت ئەو خۆراكانە بخۆیت كە ئۆمێگا 3 تێدایە.

سێیەم: تەماتەی كوڵاو، تەماتە لە زۆربەی ژەمەكانی رۆژانەدا هەیە بەشێوەی شۆربا یان دۆشاو. بەهۆی بوونی دژەئۆكسیدەكانەوە وەك لیكۆپەین یارمەتی كرداری پیتاندن دەدات بەتایبەتی لە رەگەزی نێردا. بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە كراوە لیكۆپەین كاریگەرییەكی زۆری هەیە لە كرداری زۆر بووندا ئەگەر هاتوو بۆ ماوەی ساڵێك بخورێت.

چوارەم: سپێناخ، یەكێكی ترە لەو خۆراكانەی كە كرداری پیتاندن زیاد دەكات سپێناخە، چونكە سەرچاوەیەكی باشی فۆلاتە و ئاسنن.

پێنجەم: گوێز، گوێز باشە بۆ كرداری پیتێن، چونكە چەوری دروستی تێدایە كەبە شێوەیەكی گشتی تەندروستی لەش باشتر دەكات. ئەو پیاوانەی كە گوێز دەخۆن زیاتر كرداری پیتێنیان سەركەوتووە و ئەگەری دووگیان بوون لە ژناندا بە رێژەیەكی زیاتر روودەدات.



وشە - ئاوات ئازاد