هێرشی حووسییەكان بۆ سەر دامەزراوەكانی سعوودیە نرخی نەوتی بەرز كردەوە

:: AM:09:21:19/08/2019 ‌
ئەگەرچی ئارامكۆی سعوودی دڵنیایی دەدات هێرشی حووسییەكانی یەمەن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەكانی وڵاتەكەی كاریگەری بەسەر بەرهەمهێنانی نەوت نەبووە، بەڵام نرخەكەی لە بۆرسەی جیهانی بەرز بووەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 19ی ئاب، نەوتی خاوی بۆرسەی برێنت 64 سەنت چووە سەر نرخەكەی و گەیشتە 59 دۆلار و 28 سەنت كە دەكاتە 1.1%ی نرخەكەی.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهانی، لێكەوتەی هێرشێكی حووسییەكانی یەمەن بوو بۆ سەر دامەزراوەیەكی نەوتی عەرەبستانی سعوودیە لە رۆژی شەمووی رابردوو، ئەمەش لە بازاڕەكانی جیهانی بازرگانانی نەوتی ناچار كردووە بەدوای شوێنگرەوە بگەڕێن، ئەمەش هاوكاتی راپۆرتی ئۆپیكە كە ترسی لەسەر گەشەی بەرهەمهێنانی نەوت دروست كردووە.

ئیدوارد مویا گەورە شیكاری بازاڕی نەوت لە بازاڕی ئواندا لە نیویۆرك دەڵێ، بە گشتی نەوت سوود لەو سیناریۆیانەی باس لە جەنگی بازرگانی كراوە دەكەن لە نێوان ئەمەریكا و چین، سوود لە هێرشی درۆنەكانی حووسییەكان دەبینێت بۆ سەر دامەرزاوە نەوتییەكانی عەرەبستانی سعوودیە و بارگرژییە جیۆسیاسییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە كۆتاییان نایەت.
 
جێی باسە بەهۆی هێرشی درۆنی حووسییەكان بۆ سەر دامەزراوەیەكی نەوتی لە رۆژهەڵاتی عەرەبستانی سعوودیە ئاگر لە كێڵگەیەكی نەوتی و بەرهەمهێنانی غاز بەربوو، بەڵام كۆمپانیای ئارامكۆ دڵنیایی دەدات لەوەی كاریگەری بەسەر بەرهەمهێنانی نەوت نەبووە.


وشە - فه‌رمان سادق