وه‌ك ئاشكرایه ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگرافییه و به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌زاران ئاهه‌نگ و بۆنه‌ی له شار و وڵاته جیاوازه‌كانی دنیا بۆ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵك نازانن بۆچی ئه‌م ڕۆژه بۆ ئه‌و یاده هه‌ڵبژێردراوه.
ئه‌مڕۆ 19ی ئاب، له دنیادا به ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگرافیی ناسراوه، هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ڕۆژه‌ش له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی
economictimes ڕوون كراوه‌ته‌وه، ئامانجی فۆتۆگرافه‌رانیش بۆ وێنه‌گرتن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، "پێشاندانی دنیای خۆیان به دنیا".
ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگرافی داهێنانی Daguerreotype بووه، ئه‌وه‌ش چالاكییه‌كی وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافییه كه له لایه‌ن هه‌ردوو فۆتۆگرافه‌ری فڕه‌نسی لویس داجوری و جۆزێف نیسفۆر نیبس له ساڵی 1837 دامه‌زراوه و یه‌كه‌مین وێنه‌ی فۆتۆگرافیی له‌و شێوه‌یه‌یان گرتووه.
له نۆی كانوونی دووه‌می ساڵی 1839 ئه‌كادیمیای فڕه‌نسی بۆ زانست چالاكیی Daguerreotypeی بڵاو كرده‌وه. دواتر له 19ی ئابی هه‌مان ساڵ حكوومه‌تی فڕه‌نسا خه‌رجیی ئه‌م چالاكییه‌ی گرته ئه‌ستۆ و وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌شی دنیای كرد.
وه‌ك مێژوو باسی ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و فۆتۆگرافه‌رانه ڕێی Daguerreotype بۆ وێنه‌گرتن بدۆزنه‌وه، پێشتر له ساڵی 1826 یه‌كه‌مین وێنه‌ی فۆگرافیی، به‌ڵام له‌ڕێی heliography له‌لایه‌ن Nicéphore Niépce گیراوه كه دیمه‌نێكی سروشت بووه و له په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه وێنه‌ی گیراوه.
پێویسته له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌وه‌ش بزانن، یه‌كه‌مین وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ له‌لایه‌ن تۆماس ساتون له ساڵی 1861 گیراوه، كه به سێ قۆناغ وێنه‌كه گیراوه، سه‌ره‌تا سپی، دواتر ڕه‌ش و له كۆتاشدا به ڕه‌نگاوڕه‌نگی، كه هه‌رسێ ڕه‌نگی سوور و سه‌وز و شینی تێدا بووه، به‌ڵام ڕه‌نگه‌كانی ڕوون نه‌بوون و كه‌مێك ته‌ڵخ ده‌ركه‌وتوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر به یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ گرتنی وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ داده‌نرێت.
ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره سه‌ره‌تاییه‌كه‌مان ده‌داته‌وه ئه‌مه‌یه، له 19ی ئابی ساڵی 2010 ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگرافیی دیاری كرا و له‌و ڕۆژه‌دا یه‌كه‌مین پێشانگای فۆتۆگرافیی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاو كرایه‌وه، تێیدا نزیكه‌ی 270 فۆتۆگرافه‌ر به‌شدارییان كرد، هاووڵاتییانی 100 وڵاتی جیاواز هاتنه ناو تۆڕه تایبه‌ته‌كه و دنیایه‌كی تایبه‌تیان بۆ فۆتۆگرافیی دروست كرد، له‌مه‌وه ئه‌م ڕۆژه به ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگرافیی ناو برا.
وێنه‌ی فۆتۆگرافیی به ڕێگه‌ی daguerreotype به‌م كامێرایه گیراوه.
وێنه‌ی فۆتۆگرافیی به ڕێگه‌ی heliography به‌م كامێرایه گیراوه.