ئێوارەی ئەمڕۆ ناوەندی7 رەنگە چالاكیییەكانی یەكەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان لەناو مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەكە بە بەشداری فۆتۆی 100 فۆتۆگرافەری كوردستان دەستی پێ كرد كە فۆتۆگرافەران لە هەرچوار پارچەكەی كوردستان بەشدارن.
بەختیار سەعید بەڕێوەبەری فێستیڤاڵ بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لە كۆی 1850 فۆتۆ و 90 فۆتۆستۆری و 310 فۆتۆگرافەر گەیشتوونەتە یەكەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە جیاكراونەتەوە و 100 فۆتۆگرافەر و150 فۆتۆ و هەشت فۆتۆستۆری وەرگیراوە.
پێشانگاكە ئەمڕۆ دەستی پێ كرد و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە ئەمنەسوورەكە بەڕێوە دەچێت.
ڕوونیشی كردەوە كە لەم فێستیڤاڵەدا جگە لە پێشانگەیەك نمایشكردنی چاپكراوێكی فۆتۆیی بۆ فۆتۆگرافەر لوقمان رەحیمی بەناوی 100 پۆرترێت دەخرێتە روو، لەهەمانكاتدا نمایشكردنی چەندان كامێرای تەمەنە جیاوازەكان و لەگەڵ بینینی فۆتۆ جیاوازەكان میوزیكی زیندوو دەژەنرێت.
سلێمانی/ ئاریان محەمەد