له تاوان و ڕووداوێكی زۆر قێزه‌وه‌ن دا گه‌نجێكی ڕووسی كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 16 ساڵ بووه، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوشت و دواتریش خۆی كوشتووه، هه‌موو ئه‌و كوشتنانهیش ته‌نیا هۆكاره‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه بووه، كه له‌لایه‌ن ماڵه‌وه‌یان په‌راوێزخراوه.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه
ته‌یموور كیمتالدینۆڤ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن نزیكی 16 ساڵه، هه‌ریه‌ك له دایك و دوو خوشك و باپیره و داپیره‌ی كوشتووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایكی ئه‌وی په‌راوێزخستووه و گرنگی به دوو خوشكه دووانه‌كه‌ی داوه.
دوای كوشتنی دایكی و دوو خوشكه‌كه‌ی، ته‌یموور هه‌ریه‌ك له داپیر و باپیره‌یشی كوشتووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وان له خانووه‌كه‌دا ده‌ژیان و بۆ كوشتنی ئه‌و ههمووهیش ته‌نیا ته‌ورێكی به‌كارهێناوه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه و سه‌رجه‌میانی كوشتووه.
پۆلیس له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه بڵاوی كرده‌وه، كه دوای لێكۆڵینه‌وه نامه‌یه‌كی ئه‌و كوڕهیهیان دۆزیوه‌ته‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی، خانه‌واده‌كه‌م به تایبه‌ت باپیره‌م ڤیكتۆر و داپیره‌م لیدیا به ته‌واوی منیان په‌راوێزخستبوو، گرنگیان به دوو خوشكه دووانه‌كه‌م ده‌دا، به نیگه‌رانییه‌وه ناچارم ئه‌وه بكه‌م و ناتوانم قبووڵی بكه‌م من په‌راوێز بخرێم، دوای كوشتنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و نووسینی ئه‌و نامه‌یه، كۆتایی به ژیانی خۆیشی هێناوه.