نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە

:: AM:09:45:20/08/2019 ‌
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی دراو گۆڕینەوەی هەرێمی كوردستان بەرز دەبێتەوە و لە دوای جەژنەوە بۆ هەر 100 دۆلارێك بڕی 250 دینار بەرزبوونەوە هەیە.

ئەمڕۆ سێشەم 20ـی ئاب، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی نرخ بۆ دراو گۆڕینەوە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دۆلار لە بەرزبوونەوەی بەردەوامە لە دوای جەژنەوە و نرخەكەی 250 دینار تا ئێستە بەرز بووەتەوە.

ئەو خاوەن نووسینگەی دراو گۆڕینەوەیە نرخی دراوەكانی بەم شێوەیە خستەڕوو:

بەھای دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەم 20ـی ئابی 2019، بەم شێوەیەیە:

100 دۆلاری ئەمەریكی بە 120 هەزار و 550 دینارە.

100 یۆرۆ بە 133 هەزار و 500 دینارە

100 پاوەند بە 144 هەزار دینارە

100 هەزار تمەن بە 10 هەزار دینارە

100 لیرەی توركی بە 22 هەزار دینارە



وشە - رامیار جەواد