لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌دوای
ته‌واوبوونی پشووی په‌رله‌مانی كوردستان كار له‌سه‌ر دوو پرۆژه‌یاسای گرنگ ده‌كه‌ین
كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی هه‌رێمی
كوردستانه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی ئاب، هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی
و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵ لیژنه‌ی
دارایی دوو پرۆژه‌یاسای گرنگی له به‌رده‌م ده‌بێت كه هه‌ردوو پرۆژه‌كه گرنگن و
پێوه‌ستن به هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو پرۆژه یاساكه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، له‌دوای ته‌واوبوونی پشووی په‌رله‌مان و له سه‌ره‌تای
مانگی ئه‌یلوول لیژنه‌ی دارایی ده‌ست به ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020
ده‌كات، كه ساڵانێكه ئه‌و پرۆژه‌یه ئاماده نه‌كراوه و په‌رله‌مانی خولی پێشوو
پرۆژه بودجه‌ی نه‌بووه.
"یه‌كێك له پرۆژه‌كانی تر كه له‌دوای پرۆژه یاسای بودجه
ئاماده ده‌كرێت، پرۆژه‌یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستانە كه به‌هۆی
پرۆژه‌كه‌وه داهاتێكی زۆر بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌كی تر
كه پێشكه‌ش بكرێت و باسی پاره‌ی تێدا بێت ده‌بێت حكوومه‌ت ئاگاداربێت.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی
دەکاتەوە، ئه‌م كابینه‌یه له رووی داراییه‌وه دۆخی باشه، ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین
له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان پرۆژه یاسامان به ده‌ست بگات، له حكوومه‌ته‌وه و ئێمه‌ش
رێكخستنی بۆ ده‌كه‌ین و په‌سندی ده‌كه‌ین.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی